پزیشکانی هەولێر و ئیدارەی سۆران بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند
پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و ئیدارەی سۆران ڕایانگەیاند لە كاتژمێر ٨ـی بەیانی ئەمڕۆوە بایكۆتی دەوام لە هەموو بەشەکانی فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانی هەولێر و سۆران ڕادەگەیەنن.
پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و ئیدارەی سۆران ڕایانگەیاند لە كاتژمێر ٨ـی بەیانی ئەمڕۆوە بایكۆتی دەوام لە هەموو بەشەکانی فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانی هەولێر و سۆران ڕادەگەیەنن.
پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و ئیدارەی سۆران، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی دواکاری و مافەکانیان بایکۆتکردنی بە ڕاگەیاندراوێک بایکۆتکردن دەوامیان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: "ماوەی شەش مانگە دۆخێکی چەقبەستوو درووست بووە بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشکانی تازە دەرچوو، بە جۆرێک سەرجەم پزیشکانی ساڵی یەکەم و دووەم و سێیەم تا پزیشکانی پایە بڵند بەوهۆیەوە ماوەی شەش مانگە لە دەرەوەی ناونیشان و ئەرکی پزیشکیمان خزمەت دەکەین و لە شوێنەکانی خۆمان ماوینەتەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بێباکی وەزارەتی تەندرووستی لە ئاست خواستی پزیشکان کراوە و هاتووە: "لە ماوەكانی ڕابردوودا پزیشكانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەكەم و دووەم هەموو ڕێگەیەكی یاسایی و مەدەنیمان گرتووەتەبەر، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی بەبێ حسابكردن بۆ ڕای ئێمە، هەستاون بە شێواندنی سیستمی پلەبەندی پزیشكی و پزیشكانی ساڵی یەكەم و دووەم ناچار دەكات، دەوامی سێ خولی پزیشكان بخەنە ئەستۆی خۆیان."
لە کۆتایدا ئاماژە بە بایکۆتکردن دەوام تا جێبەجیێکردنی خواستی پزیشکان کراوە و دەڵێت: "لە كاتژمێر ٨ـی بەیانی ئەمڕۆوە بایكۆتی دەوام لە هەموو فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانی هەولێر و سۆران بە هەموو بەشەكانییەوە ڕادەگەیەنن، دەشڵێن، تا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبین لە بایكۆتی دەوام. تا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبین لە بایكۆتی دەوام."