"قەدەغەی سەر پەکەکە نایاساییە، پێویستە هەڵبگیرێت"

کۆمەڵەی پارێزەرانی دیموکرات (VDJ) ناڕازەیەتی بەرامبەر قەدەغەی پەکەکە نیشاندا، ئەمەی بە نایاسایی لەقەڵەمدا و گوتی: "پێویستە بەتاوان دانانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کۆتایی بێت".

کۆمەڵەی پارێزەرانی دیموکرات (VDJ)، لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی: "لە ٢٢ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا قەدەغەی لەسەر پەکەکە ڕاگەیاند. دوای ئەوە، قەدەغەکانی تر بەدوایدا هاتن. پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٢ ـەوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لەوکاتەوە، سەدان چالاکوانی کورد بە پێشێلکردنی ئەم قەدەغانە و پێشێلکردنی خاڵەکانی (129a) و (129b)ی یاسای سزاکانی ئەڵمانیا تاوانبارکراون و بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندان ڕاگیران هەوڵدان بۆ تاوانبارکردنی کۆبوونەوە و کردەی ڕێکخراوە کوردییەکان تا ئێستا لە دادگاکاندا سەرکەوتوو نەبووە.

لەو کاتەدا گومانی جددی هەبوو کە ئایا ئەم قەدەغەکردنە لە ڕاستیدا خزمەت بە ئاسایشی ئەڵمانیا دەکات یان خزمەت بە بەرژەوەندییە سیاسییەکانی حکومەتی تورکیا دەکات. هەرچەندە عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕایگەیاند کە دەستبەرداری توندوتیژی بووە، بەڵام هیچ شتێک نەکرا بۆ ئەوەی ڕێگا بۆ بە یاساییکردن لە ئەڵمانیا خۆش بکات.

لەم نێوەندەدا، فەرمانگەی پاراستنی دەستوور لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢، ناچاربوو ڕاگەیاندراوێکی سنووردار بڵاوبکاتەوە و بڵێت: "تەنانەت ئەگەر ڕووداو و چالاکیی ئاشتیخوازانەش لە ئەوروپا ڕووبدەن، بۆ ئایدۆلۆژیای پەکەکە توندوتیژی بژاردەیەکی ستراتیژییە".

لەبری توندوتیژی سەلمێنراو، توندوتیژی بووەتە بژاردەیەکی ستراتیژی نادیار، گریمانەیەکی یاسایی پەتی. هەر بۆیە زۆر جار هەوڵیاندا لە ڕێگەی یاسایی و پەرلەمانییەوە پەکەکە تاوانبار بکەن".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە بیرخراوەتەوە کە لە پێشنیازێکدا لەلایەن گروپی پەرلەمانی دای لینکەوە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2014 خراوەتەڕوو، گوتراوە:

"وەک دەسپێکی هەنگاوە سیاسییەکان بۆ لابردنی قەدەغەکردنی چالاکیەکان لەچوارچێوەی یاسای گرووپەکان دژی پەکەکە و ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵە و دەزگا چاپەمانییانەی کە لێی نزیکن کۆتایی بە قەدەغەکردنی چالاکییەکانیان بهێنرێت، پێویستە هەنگاوی سیاسی دەست پێ بکرێت. لەچوارچێوەی یاسای پەنابەریدا، هەموو سزاکان، لێبوردن، دۆسیەی تاوانکاری بیانی هەڵبوەشێنرێتەوە. پێویستە لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا کار بکرێت بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر و گفتوگۆی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە بەردەوام بێت".

"پێویستە قەدەغە هەڵبگیرێت، هەنگاو بهاوێژرێت"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

"پەکەکە چەندین جار دژی دانانی لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، ڕێکاری یاسایی گرتەبەر. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تەنها بۆ پەکەکە بڕیاری دا چونکە بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی هەڵە بوو. لە مانگی ئایاری 2022 پەکەکە جارێکی دیکە داوای لە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی کرد و نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتەکە کرد.

کۆمەڵەی پارێزەرانی دیموکرات پشتیوانی ئەم بانگەوازە و دەستپێشخەرییەکانی دیکە دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانبارکردنی پەکەکە. داواکارییەکانی گروپی پەرلەمانیی پارتی چەپ کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە (Bundestag) باسکراون، تا ئێستاش کاریگەرن.

١. قەدەغەی ساڵی ١٩٩٣ سەر پەکەکە و ڕێکخراوە گرێدراوەکان و شوێنگرەوەکانی، کۆمەڵە و میدیاکانی سەر پەکەکە، پێویستە هەڵبگیرێن و هەنگاوی سیاسی بنرێت.

٢. بڕیاری وەزارەتی دادی فیدراڵی کە بەپێی ماددەی (129b) لە یاسای تاوانەکانی ئەڵمانیا، پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی دەناسێنێت، هەڵبوەشێتەوە.

٣. سەرجەم سزاکان بەپێی یاسای کۆچبەری پەیوەست بە قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پەکەکە و ڕێکخراوە گرێدراوەکانی و لایەنگران و شوێنگرەوەکانی و هەروەها کۆمەڵە و میدیاکانی پەیوەست بەوەوە و ناساندنی پەکەکە وەک تیرۆریستێکی بیانی کۆتایی بێت.

٤. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تەنها بەهۆی ئەندامێتی یان پشتیوانی لە پەکەکە یان ڕێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە و یان کۆمەڵە و میدیا پەیوەندیدارەکانی سزادراون، لێخۆشبوونیان بۆ دەربکرێت و هەنگاوی سیاسی بهاوێژرێت.

٥. لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا، کەمپەینەکان بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان (لەوانەش ڕێکخراوەکانی وەک کادێک و کۆنگرەی گەل) ئەنجام بدرێت.

٦. هاندانی حکومەتی تورکیا و پەکەکە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی ئاشتی کە بەشێوەیەکی بنیاتنەر و شەفاف دەستی پێکردووە، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕیفۆرمی دیموکراتیکەوە.

کۆمەڵەی پارێزەرانی دیموکرات بانگ لە حکومەتی فیدراڵی دەکات وەڵامی پێشنیازی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ بداتەوە و داواکارییەکانی پارتی چەپ لە ساڵی ٢٠١٤دا جێبەجێ بکات.

پێویستی بەتاوان دانانی ئۆپۆزسیۆنی کورد کۆتایی پێ بهێنرێت".