عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک دروست دەکات
مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنێک بۆ ئاشکراکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دروست دەکەن.
مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنێک بۆ ئاشکراکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دروست دەکەن.
مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو چەکە کیمیاییانەی دەوڵەتی تورک، کە لەدژی هێزەکانی پاراستنی گەل لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەکاریان دەهێنێت بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو هێرشانە دەکەین، کە تورکیا لەباکوری عێراق دا دەیکاتە سەر گوندەکان وناوچەکانی هاووڵاتییان. زانیاریمان هەیە، کە تورکیا چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. ئەمەش پێشێلکردنی بنەمای دراوسێیەتی و یاسا نێونەتەوەییەکانە".
مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی ئەو چەکە کیمیاییانە دروست دەکات، کە تورکیا بەکاریان دەهێنێت.
ژ.ت