روبن: مەسرور بارزانی لە کێشە و بەڵایەکی قووڵەوە تێوەگلاوە
شرۆڤەکار مایکڵ رۆبن هەڵسەنگاندنی بۆ سکاڵایەکی نوێ کرد، کە لە دژی بارزانییەکان لە دادگای ناوچەی کۆڵۆمبیا تۆمارکراوە و وتی: "مەسرور لە کێشە و بەڵایەکی گەورەوە تێوەگلاوە".
شرۆڤەکار مایکڵ رۆبن هەڵسەنگاندنی بۆ سکاڵایەکی نوێ کرد، کە لە دژی بارزانییەکان لە دادگای ناوچەی کۆڵۆمبیا تۆمارکراوە و وتی: "مەسرور لە کێشە و بەڵایەکی گەورەوە تێوەگلاوە".
کۆمەڵی قوربانیانی کوردستان لە ٩ی کانونی دووەمدا لە سەر ناوی شاهوان عەبدولرەحمان، مەکی رەوەند و هاوڵاتیەکی ئەمریکی بە ناوی جۆن دۆس لە دژی بنەماڵەی بارزانی لە دادگای ناوچەی کۆڵۆمبیا دۆسیەیەکیان کردەوە. سکاڵاکە لە دژی بنەماڵەی بارزانییە کە وەک 'رێکخراوی تاوانکاری بارانی' پێناسە کراوە و دۆسیەکە بە ژمارە 1:24-cv-00278-RDM تۆمار کراوە.
شرۆڤەکاری ئەمریکی مایکڵ رۆبن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاندنی بۆ سکاڵای نوێی لە دژی 'رێکخراوی تاوانکاری بارزانییەکان' کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایە دەکرێت کە لە دادگای ناوچەی کۆلۆمبیا تۆمار کراوە و وتی: "مەسرور بارزانی تووشی کێشە و بەڵایەکی گەورە بووە".
'ئەوەی دادگایی دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، مەسرورە'
مایکڵ رۆبن سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەو دۆسیەیە کە مەسرور بارزانی بە هێرش، ناوزڕاندن و سوکایەتی تۆمەتبار کردووە و باسی لەوەکرد کە مەسرور بارزانی هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە خستووەتەکار. وتیشی: "مەسرور بارزانی درۆی کرد کە سکاڵاکاران لە دۆسیەکە کشاونەتەوە، یاخود لە هۆکارەکەی تێنەگەیشتووە. سکاڵاکاران دەستبەرداری دۆسیەکە نەبوون، لە بری ئەوە بە رێنمایی دادوەر دۆسیەکەیان بەهێزتر کردووە و بابەتەکانی پەیوەست بە پارێزبەندی و سەروەرییان چارەسەر کرد. ئەوەی دادگایی دەکرێت حکومەتی هەرێم نییە، بەڵکوو مەسرور بارزانییە. بەهۆی رفاندنی خەڵک و کوشتن، بەهۆی ئەو تاوانانەی بەشێکن لە دەوڵەت ناتوانرێت داوای پارێزبەندی بکرێت. رەنگە هەندێکیش مەسرور بارزانی پێیوابێت کە دەتوانێت دۆسیەکە پوچەڵ بکاتەوە، بەڵام ئەمە زۆر دژوارە. چەند کەسێکیش لە دژی مەسرور لە ڤێرجینیا دۆزیان کردەوە. ئەو دادگایەی دۆسیەکەی تێدا کرابووەوە، ئەو نمونانەی دیاریکردبوو کە سکاڵاکاران ئاماژەیان پێکردبوو. بە گوێرەی مەسرور بارزانی دادگا لە بنەڕەتەوە چاو بەسەر نمونەکاندا دەنوقێنێت، بەڵام ئەوە روونادات".
لە سکاڵای نوێ لە دادگای ناوچەی کۆڵۆمبیا، سکاڵا لەم کەسانە کراوە: بنەماڵەی بارزانی و کەسانی سەر بەو بنەماڵەیە، مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، موکسی بارزانی، مەلا مستەفا (بابۆ) بارزانی، ژەیرا محەمەد خالید، کاتژا ورێسار بارزانی، ئارین مەسرور بارزانی، هەروەها جۆناسان س موور، جۆی ر ریدەر، ڤالێریا کوپ، جولی مای سانفۆرد، لاورا گیۆ هاریس، روبار سندی، تریفە عەزیز، عێرفان ساڵح عومەر شێروانی، عومەر س.بارزانی، ئینتفازە کەمال قەنبەر، حەمزە سەلیم، حیکمەت بامەڕنی، هەیمان قواس، داسکۆ شێروانی.
مایکڵ رۆبن ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان جۆی ر. ریدەر و مەسرور بارزانی کرد و وتی: "ناوی جۆی ریدەریش هاتووە کە لە دۆسیەکەدا پارێزەری مەسرورە. ئەمە دۆخێکی ئاسایی نییە، بەڵام پشتئەستورە بە ئەو بەڵگانەی پەیوەستن بە تاوانەکانی ریدەر لە ساختەکاری و تاوانەکانی دیکە. دەبێت مەسرور بارزانی ئێستا چاو بە ئەرکی پارێزەرەکانیدا بخشێنێتەوە، ئاخۆ ریدەر دەیەوێت مەسرور رزگار بکات، یاخود مەسرور هەوڵ دەدات ریدەر قوتار بکات؟".
لە دۆسیەکەدا تۆمەتباران لە بنەماڵەی بارزانی بە ئەشکەنجە، پێشێلکردنی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی، کوشتنی هەڕەمەکی، تاوانەکان لە دژی رێگری لە جینۆساید، تاوانەکانی بڵاوکردنەوەی رق و قین، ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە تۆمەتبارکراون. مایکڵ رۆبن لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا لەبارەی مەسرور بارزانیەوە وتی، "هیوادارم مەسرور بارزانی رووسی بزانێت، چونکە بەم کارە، کۆتاییەکەی یان لە زیندانێکی ئەمریکا دەبێت یاخود چارەنووسی وەک بەشار ئەسەد لە تاراوگەدا دەبێت".