بە دیمەن

سێ گەریلای یەرەکە لە ئێڤری یادکرانەوە

گەریلاکانی یەرەکە جەنگاوەر میکایل و ئەندۆک توڵهەڵدان و ڕامان ڕێناس کە ١٤ ی تەمموز لە پێنجوێن شەهیدبوون، لە گەڕەکی ئێڤری لە پاریس یادکرانەوە.

بۆ گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) جەنگاوەر میکایل (هیدایەت ڕەسوڵی) و ئەندۆک توڵهەڵدان (عومەر فورات) و ڕامان ڕێناس (عیرفان زەندی) کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر پێنجوێن شەهیدبوون، لە گەڕەکی ئێڤری لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا. یادەکە لە ناوەندی چاندی کوردی ئێڤری ئەنجامدرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

ئەندامی دیوانی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە-فە) فاروق سۆیلەمەز قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەتی تورک تەحەمولی مۆسیقا و زمان و هەبوونی کوردان ناکات و سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبات دژی کورد، هەروەها تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شکۆمەندی گەریلا دژی هێرشەکانی قڕکردن و گوتی: "ئەگەر بەرخۆدانی گەریلا و گەل یەکبگرێت، سەرکەوتنی مەزن نزیکە".

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، وەڵات دەمهات قسەی کرد و باسی لە ژیانی شەهید ئەندۆک توڵهەڵدان کرد، تیشکی خستەسەر خیانەتی پەدەکە و گوتی: "پەدەکە دەستی لە خوێنی گەریلا هەیە. پشتگیری پەدەکە بۆ داگیرکاری بووەتە هۆی شەهیدبوونی هاوڕێیانمان. ئامانجی هاوکاری پەدەکە ئەوەیە کوردستان بە تەواوەتی لەناوببات و هەموو دەسکەوتەکان پێشکەشی سیستەمی قڕکەری دەوڵەتی تورک بکات".  

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.