بە دیمەن

ساکینە جانسز و هاوڕێکانی لە ڤۆرارڵبێرگ یادکرانەوە

کۆمەڵەی کەلتوور و هونەری سارا لە شاری ڤۆرارڵبێرگی نەمسا بە بەشداری پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) فەرهاد ئەنجو کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینە جانسز و نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆغان و ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران، لە شاری ڤۆرارڵبێرگی نەمسا یادکرانەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، دەربارەی تێکۆشانی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی قسە کرا.

هەر لە چالاکییەکەدا دوایین پێشهاتەکان لە ڕۆژئاوا و کوردستان تاوتوێ کران. هەروەها هەڵسەنگاندن کرا بۆ دوایین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، هاوکات باس لە ئیدارەی نوێی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) کرا.

لە هەڵسەنگاندنەکاندا تیشکخرایەسەر کاریگەری هاوسەنگییە نوێیەکان کە لە ئەنجامی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کورد دەرکەوتوون.