سەدان گەنج لە دراگینیانی فەرەنسا رێپێوانیان ئەنجامدا

بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ سەدان گەنج بە دروشمی "لە ٥٠هەمین ساڵی سەرکەوتندا ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" گردبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

لە شاری دراگینیانی فەرەنسا گەنجان بە رێکخستنی ڕێپێوانێک جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

گەنجان بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ناوەندی شاری دراگینیان گردبوونەوە و پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە دروشمی 'شەهید نامرن' دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کرد.

گەنجان بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و پانکاردەکانی 'نەورۆز پیرۆز بێت' ڕێپێوانەکەیان ئەنجامدا.

گەنجان بە درێژایی چالاکییەکەیان بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی نەورۆز"یان دەوتەوە.

ژ.ت