شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات
بڕیارە شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن سەردانی تورکیا بکات.
بڕیارە شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن سەردانی تورکیا بکات.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، سبەی بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی "ئەمنی" نێوان دوو وڵاتەکە تاوتێ دەکرێت.
کۆبوونەوەی سبەی، چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی باڵای ئەمنی نێوان دوو وڵاتەکەیە، کۆبوونەوەی سێیەم لە ١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە بەغدا بەڕێوەچوو.
سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆگان لە ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٤ سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی چەندین ڕێککەوتنی واژۆکرد.
پاش سەردانەکەی ئەردۆگان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی داگیرکاری فراوانی بۆ سەر خاکی عێراق و باشووری کوردستان دەست پێ کرد، هەزاران سەرباز و ئامێری سەربازی هێنایە باشووری کوردستان، لەناو باشووری کوردستان بازگەی داناوە و ناسنامەکان دەپشکنێت.