شاندێکی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا سەردانی هەدەپەی کرد
شاندێکی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا سەردانی ناوەندی گشتی هەدەپەی کرد.
شاندێکی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا سەردانی ناوەندی گشتی هەدەپەی کرد.
بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی راگەیاندنی هەدەپە، نیکۆلاس مایەر – کاندروت سەرۆکی شاندەکەی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا، راوێژکاری ستیفانۆ فانتارۆنی و سەما کلچەر راوێژکاری کاروباری سیاسی سەردانی ناوەندی گشتی هەدەپەیان کردووە.
شاندەکە لەلایەن میتحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا و هوشیار ئوزسوی هاووتەبێژانی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەدەپە پێشوازیان لێکرا.
راگەیەنرا کە چاوپێکەوتنەکە لەبارەی داهاتووی پەیوەندیەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، کیشەکانی دیموکراسی، فشاری سەر هەدەپە و زۆر مژاری دیکە بووە.
هەروەها باسی ئەوەشکراوە، دۆزی گرتنی سیاسەتمەداران، دۆزی کۆبانێ بابەتێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە بووە.
ف.ق