شاندی چاودێری: ژیانی زیندانیان لە مەترسیدایە

شاندی چاودێری زیندانەکانی مەڕمەڕە کە تازە پێکهێنراوە سەرنجی راکێشایە سەر ئەوەی کە لە زیندانەکاندا مەترسی لەسەر ژیانی زیندانییەکان هەیە.

 

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە/ ÎHD)، کۆمەڵەی مافناسانی ئازاد (ئۆهەدە/ OHD)، دەزگای لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگا و یاسا (توهاڤ/ TOHAV)، دەزگای مافەکانی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ/ TÎHV)، یەکێتی پزیشکانی تورک (تەتەبە/ TTB)، کارمەندانی کەرتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی (سەس/ SES) و کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ (چەهەدە/ ÇHD)، هەروەها زۆر دامەزراوەی ماف، یاسا و تەندروستی شاندی چاودێری مەڕمەڕەیان دروست کردووە.

شاندی چاودێری بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکان ماف لە زیندانەکان، مردنی زیندانیانی نەخۆش و قۆناغە یاساییەکانی کێشەکانی زیندانیان بکات، دامەزراوە. شاندەکە لە لقی ئیستەنبوڵی ئیهادە راگەیەنراوێکی رۆژنامەنووسیدا. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری زۆریەک لە رێکخراوە مەدەنیەکانیش ئامادەبوون.

سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی ئیهادە گولسەرەن یۆلەری رایگەیاند، لەپێناو کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان لە زیندانەکان هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ.

یۆلەری لە درێژەدا وتی، پێشێلکارییەکانی ماف روویان لە زیادبوون کردوە، کە دژی ئەوەش هەوڵەکانیان خستوەتەگەڕ و بەو هەوڵانە شاندی چاودێر دروستکراوە.یۆلەری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکانی ماف دەکەن و بۆ ئەوەی پێشێلکارییەکانی ماف لە زیندانەکانی دیکە روونبکرێنەوە ئەوان کاردەکەن و تێدەکۆسن.

چیدەم ئاکبوڵوت سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی چەهەدە راگەیانراوی هاوبەشی خوێندەوە و باسی لەوەکرد، پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان بووەتە خاوەنی پێناسەیەکی سیستماتیک و قورسترکردن. ئاکبوڵوت چەندین پرسی خستەڕوو، لەوانە تەندروستی، ئەشکەنجە، راگەیاندن، چارەسەرنەکردنی هەڕەشەکان و وتی، "مەترسی لەسەر ژیانی زیندانیانە".

ئاکبوڵوت هەروەها بیبیری خستەوە، لە زیندانەکان ٦٠٥ زیندانیی نەخۆش هەن، دۆخی ئەو ٦٠٥ کەسە دژوارە و وتی، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٥٩ زیندانی گیانیان لەدەستداوە.

ئاکبوڵوت باسی لەوەشکرد، مافی تەندروستی و چارەسەری پزیشکی زیندانیان بە پێوەرە گەردوونییەکان چەسپاوە و دەستەبەر کراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک بەرپرسیارێتی خۆی لەبارەی زیندانیانی نەخۆش جێبەجێ ناکات و بەر بەرچاوی کۆمەڵگاوە زیندانیان دەمرن.

 

هـ . ب