شاندی هەدەپە سەردانی شوێنی رووداوی کانە خەڵوزەکەی بارتینی تورکیا دەکات
شاندی هەدەپە سەردانی شوێنی رووداوی کانە خەڵوزەکەی پارێزگای بارتینی تورکیا دەکات کە لە ئەنجامی تەقینەوەی کانە خەڵوزێکدا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.
شاندی هەدەپە سەردانی شوێنی رووداوی کانە خەڵوزەکەی پارێزگای بارتینی تورکیا دەکات کە لە ئەنجامی تەقینەوەی کانە خەڵوزێکدا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.
یاریدەدەرانی هاوسەرۆکایەتی گشتی هەدەپە، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە سەردانی ناوچەی ئاماسرای بارتین دەکەن.
شازیە کۆسە و ریدڤان توران یاریدەدەرانی هاوسەرۆکایەتی گشتی هەدەپە و حسێن تاکا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە و زەکی تۆنباک ئەندامی هەدەپە سەردانی ناوچەی ئاماسرای پارێزگای بارتینی تورکیا دەکەن کە دوێنێ شەو لەو ناوچەیە کانێکی خەڵوز تەقیەوە و لە ئەنجامدا تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
شاندەکەی هەدەپە سەردانی خانەوادە و منداڵانی ئەو کەسانە دەکات کە لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ف.ق