شاندی کورد لەگەڵ شارەوانیی فلۆرانس کۆبوویەوە
رۆژەڤ و بەرنامەی سیبەل یگیت ئالپی هەدەپەی و شاندە یاوەرەکەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا بوو.
رۆژەڤ و بەرنامەی سیبەل یگیت ئالپی هەدەپەی و شاندە یاوەرەکەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا بوو.
سیبەل یگیت ئالپ پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و شاندەی یاوەرەکەى لەگەڵ شارەوانیی فلۆرانس لە شاری فلۆرانسی ئیتاڵیا کۆبوونەوە.
شاندەکە بەبۆنەی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆبووەیەکدا داوای لە ئەنجومەنی شارەکە کرد، کە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار بکەن و بۆ زیندانیانی سیاسی لە تورکیا چالاکی ئەنجام بدەن. شاندەکە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات داوای پشتگیرییان لە هەموو گەلی ئیتالیا بۆ ڕێپێوانی ١٢ی شوبات لە شارەکانی ڕۆما و میلان کرد.
سەرۆکی شارەوانیی فلۆرانس و نوێنەرەکانی بەبیریان هێنایەوە، کە شارەوانییەکان لەگەڵ شارەوانییەکانی کۆبانێ خوشک و بران و ڕایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە و لە شەڕی داعشەوە لەگەڵ گەلی کورددان لە هەموو چالاکییەکدا بۆ ئاشتی و تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی گەلی کوردیان قبوڵ کردووە. بەڵێنیان دا جارێکی تر لە کۆبوونەوەکانیاندا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باس بکەنەوە و بەشداری ڕێپێوانەکەی ڕۆما دەکەن.
ژ.ت