شەهید بێریتان لە ئەرمەنستان یادی کرایەوە

لە ئەرمەنستان، یەکێتی ژنانی ئازاد بە کۆبوونەوەیەک یادی گەریلای پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش)یان کردەوە.

لە هەرێمی ئۆکتەمبەریانی ئەرمەنستان بە بۆنەی ٣١ ساڵەی چالاکی گەریلای پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی ئازاد  کۆبوونەوەیەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، ئەندامانی یەکێتیی ژنانی ئازاد شیلان ئارارات و ئاسێ برۆیان، لەسەر مانا و چالاکی گەریلای پەکەکە بێریتان هەڵسەنگاندنیان کرد.

ئەندامی یەکێتیی ژنانی ئازاد، شیلان ئارارات، ڕایگەیاند، چالاکییەکەی گەریلای پەکەکە بێریتان مانایەکی گەورەی هەیە بۆ ژنان و گوتی، "دوای چالاکییەکەیی هەڤاڵ بێریتان، ڕێبەر ئاپۆ سوپای ژنانی بنیاتنا. ئەمڕۆ هەزاران ژن بە ڕۆحی بێریتانەوە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن. گەلی کورد بە سایەی بەرخۆدانی ژنان توانی هەبوونی خۆی بپارێزێت. بێریتان بە چالاکییەکەی لە دژی هێڵی خیانەتی پەدەکە مێژووی بەرخۆدانی نووسی. لەدژی ملکەچ بوون خۆی لە شاخەوە فڕێدا خوارەوە و هێڵی خیانەتی پەدەکەی قبوڵ نەکرد. ئێمە لە کەسێتی بێریتاندا هەموو شەهیدانی ئازادی بەبیر دێنینەوە. خاوەنداری لە شەهیدان، بە بەرفراوانکردنی ڕێکخستن وبەهێزکردنی تێکۆشان دەبێت. ئێمە خەونی شەهیدان بەدی دێنین و بە ئاڵای سەرکەوتن ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ تاجدار دەکەین".

ئاسێ برۆیان وەهای گوت "وەک جڤاک و ژن خۆمان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان ناسی. بۆیە ئەرکی سەرەکیمانە خاوەنداری لە ڕێبەرێتی و شەهیدان بکەین. هیچ کەسێک لە هەموو دونیادا هێندەی ڕێبەرێتی بایەخی بە ژن و شەهیدان نەداوە. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ لێرەین، ئەوە لە سایەی شەهید بێریتان و هەزاران شەهیدە. بۆیە دەڵێین "شەهیدانمان هەبوونی ئێمەن"، قەت خەبات و تێکۆشانیان لەبیر ناکەین. جارێکی تر هەموو گیانبەخت کراوانی ئازادی بە بیر دێنینەوە و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا و تێکۆشانی ژنان دەکەین و خیانەتی پەدەکەی بنەماڵەی بارزانی شەرمەزار دەکەین".

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "شەهید نامرن" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.