شەهید یادین بوڵوت لە هامبۆرگ یادکرایەوە
گەریلای هەپەگە یادین بوڵوت (ڕزگار سوار) کە ٢٤ ی ئابی ٢٠٢٣ لە خواکوڕک شەهید بوو، لە هامبۆرگ یادکرایەوە.
گەریلای هەپەگە یادین بوڵوت (ڕزگار سوار) کە ٢٤ ی ئابی ٢٠٢٣ لە خواکوڕک شەهید بوو، لە هامبۆرگ یادکرایەوە.
مناڵەکانی ئاپێ یادین بوڵوت، عەلی ڕەزا بوڵوت و فورات بوڵوت، هەروەها ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکە و ژمارەیەک کوردستانی بەشداری یادەکە بوون.
"پێویستە شایستەی شەهیدان بین"
نوێنەری کۆماو، جەناب یەتەر، ئاماژەی بەوە کرد، شەهیدان بۆ پاشەڕۆژی ئازادی ئێمە گیانی خۆیان بەخشی، هەرگیز دوودڵ نەبوون، چونکە دوژمن دڕندە و بەربەرییە. دووپاتی کردەوە، پێویستە هەمووان خزمەتی گەلەکەیان بکەن، تا ببنە شایستەی شەهیدان.
خزمی یادین بوڵوت، فورات بوڵوت، ئاماژەی بەوە کرد، یادین ناوی خۆی لە فەرماندەی ئەفسووناوی بەرخۆدانی شێخ سەعید یادۆ وەرگرتووە.
دووپاتی کردەوە، یادین بوڵوت سێیەم شەهیدی بنەماڵەکەیە، هاوکات عەلی ڕەزا بوڵوت ڕایگەیاند، ئەوان بە شەهیدەکانیان سەربەرزن.
برای یادین بوڵوت، یوسف بوڵوت، بە ڕێگەی تەلەفۆن بەشداری یادەکەی کرد، دووپاتی کردەوە، یادین دەیزانی ئەم ڕێگەیە زەحمەتە، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری نەبوو.
باوکی شەهید، سەڵاحەدین بیلین، دووپاتی کردەوە، پێویستە ژیانێکی شایستەی شەهیدانیان هەبێت.
پاشان گۆشەیەک کە لە وێنەکانی یادین بوڵوت پێکدەهات ئامادەکرا و سینڤزیۆن پیشاندرا.