شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ٣ شاری هۆڵەندا یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شارەکانی دانهاگ و ئەمستردام و ئەرنەمی هۆڵەندا، بە چالاکی یادکرانەوە.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شارەکانی دانهاگ و ئەمستردام و ئەرنەمی هۆڵەندا، بە چالاکی یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا، بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە دژی خیانەتی پەدەکە بەرخۆدانێکی بێهاوتای پێشخست و بوو بە سیمبولی بەسوپابوونی ژن، هەروەها ئەرداڵ شاهین و ڕۆژهات زیلان کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداکاریان ئەنجامدا و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەوان، ناگیهان ئاکارسەل کە لە سلێمانی کوژرا و هەموو شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
لە چالاکی یادکردنەوە لە دانهاگ، ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) میدیا بۆتان، ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانی ژنانی کورد بە بەخشینی قوربانی مەزن بۆتە گەردوونی، دووپاتی کردەوە، بێریتان دژی تەسلیمبوون خۆی لە زنارێکەوە هەڵدایە خوار و وەڵامێکی مەزنی دایەوە.
گوتی: "بێریتان و شوێنکەوتووانی لە دژی فاشیزمی تورکی قڕکەر تێکۆشان و لە جیهان بوو بە نموونە". بۆتان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئەرکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ تێکۆشانی ژنان دەستنیشانی کرد، ئەمڕۆ لەڕێگەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ـیەوە لە سەرانسەری جیهان بەردەوامە.
لە ئەرنەم بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی فاتۆش ساگلامگۆز و لە ئەمستردام بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژبین، چالاکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. بەشداربووانی چالاکییەکە، دڵسۆزی خۆیان بۆ شەهیدان دووپاتکردەوە.