شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە بێنسهایم یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری بێنسهایم یادکرانەوە.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە. لە گۆڕەپانی یادەکە وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسران.

ئەندامی تەژەکە-ئە، دەلال بێریتان، ئاماژەی بەوە کرد، زۆرینەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەدەستی پەدەکە لەسەری هێڵی هاوکاری و خیانەت کوژران. خیانەت و هاوکاری پەدەکە لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە بەردەوامە و گوتی: "پێویستە ئیدی ماڵی بارزانی لە لاپەڕەکانی پاک بکرێتەوە". 

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، خۆشناو عەتا، گوتی: "هەڵمەتی ئازادی زۆر گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ لە ٧٤ شاری جیهان باوەشی بۆ کراوەتەوە. ئەمەش دەریدەخات لە ڕێبەری گەلێک زیاترە، بەڵکو ڕێبەر ئاپۆ بۆتە ڕێبەری هەموو گەلانی بندەست. بۆیە پێویستە هەڵمەتی ئازادی گەشتر بکەین و خاوەندارێتی لە بەهاکانمان بکەین".

پاش وتەکان، سینڤزیۆنێک پەیوەست بە شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.