شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ستراسبۆرگ یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری ستراسبۆرگ یادکرانەوە.

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە چالاکی یادکرانەوە.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد (تەژەکە-ئە) بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و جیهان دەستی پێ کرد.

لە چالاکییەکەدا، بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە دژی خیانەتی پەدەکە بەرخۆدانێکی بێ‌هاوتای پێشخست و بوو بە سیمبولی بەسوپابوونی ژن، هەروەها ئەرداڵ شاهین و ڕۆژهات زیلان کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداکاریان ئەنجامدا و ژیندار ڕومەت مەیسەر (بەرژین ئەرشیمەت) کە ١٨ و  ١٩ ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی کوڕە ژارۆ لە شەڕێکدا دژی سوپای تورک شەهید بوو، هەموو شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.

ئاماژە بەوە کرا، شەهید بێریتان لە دژی خیانەت و هاوکاری پەدەکە بوو بە سیمبولی سەرهەڵدان و دەستنیشانیان کرد کە پەکەکە پارتی شەهیدانە. بەڵێندرا بۆ بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم.

لە چالاکییەکەدا، خوشک و هاوڕێی شەهید ژیندار ڕومەت مەیسەر، پەڵدا ئەرشیمەت، ئاماژەی بەوە کرد خوشکەکەی شەهیدی گەلی کوردە و گوتی: "شایستەبوون بە تێکۆشانی خوشکەکەم، ئەرکی سەرەکیمە. غەمگین نیم، چونکە ئەو بۆ ئازادی گەلەکەی ڕێگەیەکی واتاداری گرتەبەر. سەری گەل و ڕێبەرێتیمان ساغ بێت".