شەهیدانی ئازادی لە بێرن یادکرانەوە

ئەو شەهیدانەی لە کاتی جیاوازدا لەنێو ڕیزەکانی گەریلا شەهیدبوون لە بێرن یادکرانەوە. لە یادەکەدا، پەیامی تێکۆشان دژی داگیرکاری و خیانەت درا.

سارا تۆڵهەڵدان (دلارا ئورپەر) و ڕوکەن زەلال (ئەمەل فەرامەرز حوسێن) کە ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ چالاکی فیداکاریان ئەنجامدا، ئەندامی تەڤ-دەم، جەمیل حەبیب کە ١٤ ی ئاب لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ شەهیدبوو، فەرماندەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەرڤین سەردار کە ١٥ ی ئەیلول لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مەنبەج شەهید بوو، شەڕڤانی یەپەژە، ڕۆشنا عەگید (زوڵفیە بینبیر) کە ٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ شەهید بوو، گەریلای یەژاستار ئەردەم ئارارات (سوڵتان ئۆروچ) کە ١ ی ئابی ٢٠٢٣ لە گارزان شەهید بوو، گەریلای هەپەگە ڕێدور سیسەر (گوڤەن ئۆزجان) کە ٢٧ ی تەموز لە گارزان شەهید بوو، مونزور ڕۆژئاڤا (یوسف حاجی) کە ١٩ ی ئاب شەهید بوو، بەنگین بارمان (قەهرەمان کاراتاش) کە ٤ ی تەموز لە بەستا شەهید بوو؛ لە بێرنی پایتەختی سویسرا بە چالاکییەکی جەماوەری یادکرانەوە.

یادکردنەوەکە لە لایەن دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە) ڕێکخرابوو. بنەماڵەی شەهیدان و بەشێکی زۆر لە کوردستانیان بەشداری یادەکە بوون. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، نوێنەری کۆماو، مستەفا قەرەهان قسەی کرد. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و دووپاتی کردەوە، ژیانی شەهیدان پڕە لە تێکۆشان و بەردەوام دەبن لە تێکۆشانی شەهیدان.

پاشان بنەماڵەی شەهیدان کە بەشداری یادەکە بوون، قسەیان کرد.

بنەماڵەی شەهیدان: شوێنی شەهیدەکانمان دەکەوین

خوشکی ئەردەم ئارارات، شەریفە ئۆروچ، گوتی: "بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی شەهیدەکانمان میراتێکە و دەبێت خاوەندارێتی لەم میراتە بکەین". برای ڕۆشنا عەگید، زوڵفو بینبەر، گوتی: "شەهیدەکانمان شەرەفمانن. لە چوار پارچەی کوردستان شەڕ و تێکۆشان بەردەوامە. شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین. ئێمە شوێنی شەهیدەکانمان دەکەوین".

برای شەهید سارا تۆڵهەڵدان، مەهدی ئورپەر گوتی: "ئەم سیستەمە جگە لە تێکۆشان هیچ ڕێگایەکی تری بۆ کورد نەهێشتۆتەوە. تێکۆشان و بەرخۆدان ٤٥ ساڵە بەردەوامە. سوپاسی پەکەکە دەکەین بۆ ئەم بەرخۆدانە. ئەم تەڤگەرە لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان تێدەکۆشێت و شەهید دەبەخشێت".

نوێنەری پەیەدە: ناچارین دژی داگیرکاری و خیانەت تێبکۆشین

لەسەر ناوی پەیەدە، زۆزان دێرک، گوتی: " سەرەخۆشی لە ڕێبەرێتی و بنەماڵەی شەهید دەکەین. ئەم هەڤاڵانەمان لە هەلومەرجی هێرشی دژواردا بە فیداکارییەوە شەڕیان کرد و شەهیدبوون. ئێمە لە قۆناغێکی سەختداین و دەبێت بەرخۆدان بکەین. لە هەموو شوێنێک هێرش دەکرێتە سەر تەڤگەرەکەمان. ئێمە ڕۆژانە شەهید دەبەخشین بەهۆی هێرشەکانەوە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژئاوا و قەندیل و باشوور شەهید دەبەخشین. ئەمساڵ دوژمن هێرشەکانی زیاتر کردووە و هەموو هێزی خۆی بۆ لەناوبردنی کورد بەکاردەهێنێت. باشور بۆتە ناوەندی هەواڵگری دەوڵەتی تورک، پەدەکە پێشەنگایەتی ئەم خیانەتە دەکات، ڕێگا بۆ هەواڵگری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک خۆش دەکات. کاتێک هاکان فیدان چووە هەولێر و بەغدا، زانیمان چی لە پشت ئەم کۆبوونەوەیەدایە. ئێمە دەمانزانی کە هێرشەکان زیاتر دەبن. پێویستە ڕوون بین و دژی هێرشەکان تێبکۆشین. دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا گیری خواردووە و بەهۆی ئەمەوە پشتیوانی لە پەدەکە وەردەگرێت. پەدەکە بە ڕۆڵی هاوکاریی خۆی پشتیوانی دەکات. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشانماندا ڕوون بین".

سارینا لۆرین: دژی هێرشەکان بێجگە لە تێکۆشان هیچ ڕێگەیەکی تر نییە

بەناوی تەڤگەری گەنجانی کوردی ئەوروپا، سارینا لۆرین، گوتی: "ئێمە لە قۆناغێکی مێژووییداین و کاتی ئازادی ڕێبەرێتییە. دەبێت گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی بشکێنین. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، بۆ ئازادی ڕێبەرێتیمان، با تێکۆشانی خۆمان مەزنتر بکەین".

دوای پیشاندانی سینڤیزیۆنێک، یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.