شڤان پەروەر: دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز
هونەرمەندی کورد، شڤان پەروەر، داوا دەکات دەنگ بدرێت بە پارتی چەپی سەوز و گوتی: «دژی دەسەڵاتی تاکەکەس، لەپێناو ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، دەنگ بدەن بە پارتەکەی خۆتان».
هونەرمەندی کورد، شڤان پەروەر، داوا دەکات دەنگ بدرێت بە پارتی چەپی سەوز و گوتی: «دژی دەسەڵاتی تاکەکەس، لەپێناو ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، دەنگ بدەن بە پارتەکەی خۆتان».
هونەرمەندی کورد، شڤان پەروەر، تیشکی خستە سەر شەڕی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دژی گەلی کورد و داگیرکردنی شارەکانی ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند، پێویستە مرۆڤ دژی ئەم داگیرکارییە بوەستێت، داوای لە گەلی کورد کرد: «با هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار ببێتە سەرکەوتنی ئێوە، ئەمە پارتی ئێوەیە و لە خزمەتی ئێوەدایە، قوربانی بەنرخ دەدات، ئەمڕۆ بەناوی پارتی چەپی سەوز هاتۆتە پێش، پشتیوانی بکەن، بەتەنها جێی مەهێڵن، لە ١٤ ی ئایار بە ئیرادەی خۆتانەوە بچنە سەر سندقەکانی دەنگدان و دەنگ بە پارتەکەتان بدەن».
ڕوونی کردەوە، تورکیا لەسەر بناغەی ڕەتکردنەوە و نکۆڵی دامەزراوە، گوتی: «کۆمار هەموو ڕەنگەکانی ئەم جوگرافیایەی وێرانکردووە و خۆی بەم شێوەیە ئافراندووە، هەریەک لە گەلانی ئەرمەنی، سریانی_ئاشووری، ڕۆمی، کورد ڕووبەڕووی گوشار و چەوسانەوە بوونەتەوە، ئەم سیاسەتە سەدەیەکە بەردەوامە، حکومەتی ٢١ ساڵی ڕابردوویش درێژە بە هەمان سیاسەت دەدات، هەڵبژاردن یەکێکە لە ڕێگەکانی تێکۆشان و ئیرادەی دیموکراتیک، ئەمڕۆ پارتی چەپی سەوز هاتۆتە نێو هەڵبژاردنەکانەوە، ئەم پارتە تەنها نوێنەرایەتی کورد ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات، برایەتی و ئاشتی دەپارێزێت، بەڕێز ئۆجالان ساڵانێکە داوای ئاشتی دەکات، هەرگیز لایەنگری شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بەردەوام بانگەوازی کردووە بۆ گفتوگۆ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگەیەکی ئاشتییانە، داوای ماف و ئازادی گەلی کوردی کردووە، ئەم داوایەی قبووڵ نەکراوە؛ بەهەمانشێوە بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاش بەردەوام باسی لە ئاشتی و برایەتی گەلان و یەکێتی دەکرد، کەچی هێشتا لە زیندانە، زۆرێک لە هونەرمەندان و نوسەران و سیاسییەکان دوورخراونەتەوە، ئەم ڕێبازە سەرکوتکار و ستەمکارە لە هیچ ئایینێکدا جێی نابێتەوە».
شڤان پەروەر ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی تاکەکەس ستەمکاری پیادە دەکات بە ڕێبازی «من تورکم، من بەهێزم، من سوڵتانم، دەبێت هەموو شتێک بە ئیرادەی من بێت». ئاشکرای کرد، هۆشیاری و سیاسەت و هەموو شتێکی گەنجی کورد بەرەو پێشچووە؛ ئاماژەی کرد بە گرنگی پاراستنی دەسکەوتەکانیان و وڵاتەکەیان و بەهاکانیان، هەروەها گوتی: «پێویستە زمان و کەلتووری خۆیان خۆش بوێت، دەبێت هەمووان لە گۆڕەپانەکانی هەڵبژاردنەکان کۆبنەوە، دەنگ بە پارتێکی جیاواز بدەن، چونکە ئەم پارتانە سەرکوتیان دەکەن و دابەشیان دەکەن، بەڵام پارتەکەی خۆیان، پارتی چەپی سەوز پارێزەری ئاشتی و برایەتی و یەکێتیی نێوان گەلانە، گوتار و بەرنامەی پارتی چەپی سەوز ئەم بەهایانە دەپارێزێت.
شارەکانی عەفرین و سەرێکانی و کۆبانی و هەموو ڕۆژئاوا، ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکاری دەبنەوە، ئەمڕۆ دەسەڵات ئەم شتانە دەکات، داوا لە گەلی کورد دەکەم؛ با هەڵبژاردنی ١٤ ی ئایار ببێتە سەرکەوتنی ئێوە، ئەمە پارتی ئێوەیە، لە خزمەتی ئێوەدایە، تا ئێستاش قوربانی بەنرخ دەبەخشێت، ئەمڕۆ پارتەکە بەناوی پارتی چەپی سەوزەوە هاتۆتە پێش، پێویستە هەموو پارتە کوردییەکان پشتیوانی چەپی سەوز بکەن، پارتی چەپی سەوز ئامادەیە، بەهەموو شێوەیەک لە گۆڕەپانەکانە، پشتیوانی بکەن و بە تەنها جێی مەهێڵن، لە ١٤ ی ئایار ڕووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز، لەپێناو ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و سیاسەتمەدار و هونەرمەندەکانمان».
ف.ق