سەرکردە شیعییەکان هێرشەکانی عێراق دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد
سەرکردە شیعییەکانی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و داوایان کرد، لە دژی ئەو هێرشانە دەست بە چالاکی و جموجوڵ بکرێت.
سەرکردە شیعییەکانی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و داوایان کرد، لە دژی ئەو هێرشانە دەست بە چالاکی و جموجوڵ بکرێت.
ناڕەزایەتی لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.
عەمار حەکیم سەکردەیەکی شیعەکانی عێراق بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیشکی خستە سەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک. حەکیم وتی: "جارێکی تر ئیدانەی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەکەمەوە، کە مافی سەروەریی عێراق پێشێل دەکات".
"تەنها بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو بەەس نییە"
قەیس غەزالی سەرکردەیەکی تری شیعەکانی عێراقە و ناڕەزایەتیی دەربڕی، کە تەنها یاننامە دژی داگیرکاریی دەردەکرێت و داوای لە گروپ و لایەنە سیاسییەکان کرد هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت و دەست بە جموجوڵ بکەن.
قەیس خەزعەلی بەرپرسی گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقە و ئاماژەی بەوەدا، جموجوڵی دەوڵەتی تورک لەسەر زەوی و ئاسمانی لە خاکی عێراق بەردەوامە و وتی: "دەوڵەتی تورک لە ناو عێراقدا کاری زۆر دەکات. ئەو جموجوڵانە تەنها بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو کۆتاییان پێ نایەت. جێگای شەرمەزارییە، کە باوەڕ بەوە بکرێت، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندرو کۆتایی بەو هێرشانە دێت. پێویستە هێزە سیاسییەکان دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق ڕێکبکەون".
ژ.ت