سەرۆکی مانگی سووری تورک دەستیلەکارکێشایەوە

سەرۆکی مانگی سووری تورک کەرەم کنک کە لە بومەلەرزەدا خێمەکانی فرۆشتبوو، دەستیلەکارکێشایەوە.

سەرۆکی مانگی سوری تورک کەرەم کنک کە لە کاتی بومەلەرزەدا خێمەکانی فرۆشتبوو، بەر لە دوو رۆژ لە هەڵبژاردن دەستیلەکارکێشایەوە.

بەر لە دەستلەکارکێشانەوەی کنک، سەرۆککۆماری ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان لەبارەی بابەتەکەوە بەم جۆرە قسەی کردبوو: "لەم بابەتە زۆر دڵگران بووم. مانگی سوور ناتوانێت کاری فرۆشتنی خێمەکان بکات. دەبێت ئەو هەڵەیە راست بکرێتەوە. کاتێک باسی مانگی سوور کرا دەبێت لە بابەتەکەدا هیچ کێشەیەک بوونی نەبێت". سەرنجڕاکێشە کە کنک دوابەدوای لێدوانەکەی ئەردۆغان دەستیلەکارکێشایەوە.

هـ . ب