سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دەم پارتی کرد

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش لە پەرلەمان سەردانی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی کرد.

لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆک پەرلەمان نوعمان کورتولموش سەردانی هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخانی کرد.

کورتولموش پاش گەیشتی بە ئۆفیسی دەم پارتی، لەلایەن هاوسەرۆکانی گشتی و هاوسەرۆکانی سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی؛ گوڵستان کلیچ کۆچگیت و سەزای تەمەلییەوە پێشوازی لێکرا.

دوای پێشوازیکردن و وێنەگرتن، هەردوولا دوور لە ڕاگەیاندنەکان چوونە کۆبوونەوە، چاوەڕان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام بدرێت.