سەرەتا سەپاندی سزای زیندان کرد و پاشان بڕیاری ئازادکردن

لە دۆسیەی دادگای سزای قورسی ٢٤ی ئەستەنبوڵدا، پارێزەر دیلەک ئەکمەکچی بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخستن" بە ساڵێک و ١٣مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. پاشان دادگا بڕیاری ئازادکردنی دا.

لە دانیشتنی لیپرسینەوەکانی داواکاری گشتی دا پۆستەکانی دیجیتاڵ میدیای دیلەک وەک بەڵگەی تاوان نیشان درا و داوای سزادانی ئەکمەکچی کرد.

موراد ساداک پارێزەرە، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەم بەڵگانە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و داوای کرد ئەکمەکچی ئازاد بکرێت.

دیلەک ئەکمەکچی لە کاتی بەرگری کردنی خۆیدا داوای دادپەروەریی دووپاتکردەوە و وتی: "ماوەی ٤ساڵە دژی ئەو نادادپەروەریانەی دەکرێت تێدەکۆشم، نامەوێت دایکم لەوە زیاتر ئازار بکێشێت، بۆیە داوای کۆتای هێنان بە دۆسیەکەم دەکەم."

شاندی دادگا لە کاتی ئاشکراکردنی سزاکەدا، بڕیاری دا بە کۆتایهێنان بە دۆسییەکە و ئازاد کردنی دیلەکە ئەکمەکچی.