سیاسەتمەدارانی عێراق لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا ناڕەزایەتییان نیشاندا

سیاسەتمەدارانی عێراق ڕایانگەیاند، جێگیر بوونی سوپای تورکیا لە خاکی عێراقدا پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکانە و ڕایانگەیاند کە لە دژی چالاکییە مەدەنیەکان ئەنجام دەدەن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی و پڕۆسەی هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق. تا دێت ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان-عێراق لە زیاد بووندایە. سەبارەت بەو پێشێل کارییانە سیاسەتمەدارانی عێراقی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی بەرامبەر داگیرکارییەکانی تورکیا بە توندی ناڕەزایەتیەکانیان نیشاندەدەن.

بەڕێوەبەرێکی دەوڵەتی سوننە و وتەبێژی هۆزەکانی نەینەوا، شێخ موزاحم ئەلحوەیت، وتی: "ئەمجارە سوپای تورکیا بەتەنها لە عێراقدا جێگیر نەبووە و وتی، چەکدارانی سوریا بە ناوی سوپای ئازاد (سوپای نیشتمانی) لەگەڵ خۆی هێناون و لە ناوچەکە جێگیر بووە. ئەلحوەیت دەڵێت ئەم بەکرێگیراوانەی دەوڵەتی تورک بوونەتە هێزی باڵادەست لە عێراقدا. چونکە لە هەر١٠٠ سەربازی تورک تەنها ١٠ سەربازییان لە سوپای تورکیان و ٩٠ سەربازی دیکەیان لە سوپای ئازادی سوریان. ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر خەڵکی عێراق. چونکە بوونی تورکیا داگیرکارییەکی سیستماتیکی خاکی عێراقە. هەروەها عێراق داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکەکەی دەکات.

عەلی مهدی، جێگری سەرۆکی ناوەندی بەغدا بۆ پەرەپێدانی یاسا و ئابووری و سەرۆکی حزبی شیوعی عێراق ڕوونیکردەوە کە نەتەوەی زۆر لە تورکیا دەژین، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دوژمنی ئەو نەتەوانە بە تایبەت کوردانە کە داوای ئازادی و ئاشتی دەکەن و وتی: "دوژمنی پارتی کرێکارانی کوردستانە. دەوڵەتی تورک سود لە ململانێە ناوخۆییەکانی عێراق وەردەگرێت و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی داگیرکارییەکانییەوە زاڵ بێت بەسەر هەموو عێراقدا."

هەروەها مهدی ڕایگەیاند، کە هێزە سیاسییەکانی عێراق و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە فەرمی جێگیر بوونی هێزە داگیرکەرەکانیان ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بە شێوەی چالاکییە جیاوازە مەدەنیەکان بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتیەکانیان دژ بە داگیرکاریی، بۆیە ڕۆژانە خەڵکی مەدەنی دەبنە قوربانی. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی هەولێری کرد. ئەوان کارەکانیان بۆ جێگیرکردنی هێزی پاراستنی سنوور لە نێوان عێراق و تورکیا ئەنجام دەدەن. بۆشایی ئەمنی لەو بوارەدا پڕدەکەنەوە و ڕێگری لە تورکیا دەکەن کە بیانوو بۆ دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی عێراق بەدەستەو نەمێنێ."