سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی بەسەر سۆفیا یاڵگەشدا سەپێندرا
دادگای دەوڵەتی تورک لە دۆسێیەکدا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی کردنی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، سۆفیا یاڵگەش سەپاند.
دادگای دەوڵەتی تورک لە دۆسێیەکدا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی کردنی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، سۆفیا یاڵگەش سەپاند.
لە دژی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا ئاڵگەش، بە پاساوی کاری ڕۆژنامەنووسی و بە پڕوپاگەندەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دۆسێیەکە کرابووەوە.
حەوتەمین دانیشتنی دۆسێیەکە لە دادگای ئامەد کرا.
سوفیا ئاڵگەش بەشداری دانیشتنەکە نەبوو. پارێزەرەکانی ڕەسوڵ تامور و پیرۆژان کارال گولەر بەشداری دانیشتنەکە بوون.
پێش دانیشتنی دۆسێیەکە زیادبوونی پۆلیس لە پێش داداگا سەرنجی ڕادەکێشا. شاندی دادگا ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەر سۆفیا ئاڵگەشدا سەپاند.