تابووری نەمران پەیامی ئەمساڵیشی دا

ئەو هۆکارەی کە توساشی کرد بە ئامانجی شەهید ڕۆژگەر و ئاسیا، تاوانە قڕکارییەکانی دژ بە گەلی کوردە. لەو دامەزراوەیەدا ساڵانە ئامێری ئاسمانی دروستدەکرێت کە دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاریان دێنێت.

سارا تۆڵهەڵدان و ڕووکەن زەلال لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا لە بەرانبەر ناوەندی پۆلیسی ناوچەی مەزرلی مێرسین چالاکییان ئەنجامدا. ڕۆژهات زیلان، ئەرداڵ شاهین لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە دژی وەزارەتی ناوخۆ چالاکییان ئەنجامدا. لەو باوەڕەدام ئەم ناو و دیرۆکانە لە بیری هەموواندایە. بەڵام وا دەردەکەوێت دەوڵەتی تورکی فاشیست لەم چالاکییە مێژوویی و پەیامانە تێنگەیشتووە و ئازاری ئەو گورزەی خواردوویەتی بیرنەماوە. بۆیە بە هەمان ئامانج و بە ڕۆحی سارا و ڕۆژهاتەکان، ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە نێو دڵی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیادا لە بەرانبەر ناوەندی بەرهەمهێنانی چەک- توساشدا چالاکییەکی مێژووییان ئەنجامدا. هاوکات ئەم چالاکییە پەیامی ساڵی ٢٠٢٤ی تابووری نەمران بوو. تەڤگەری ئازادیی کوردستان زیاد لە نیو سەدەیە لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا تێدەکۆشێت و شەڕێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات. بە بەرخۆدانی خۆیانەوە نیشانیاندا کە هیچ کاتێک ئەو ستەم، نکۆڵی و نادادپەروەرییە قبوڵ ناکات کە لەگەلی کورد دەکرێت.

دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەستبەسەرکرا، گەریلا و گەلی کورد تێکۆشانەکانیان مەزنتر کرد. ئەمجارە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هێڵی شەهید زیلان دامەزراوەی تایبەت دامەزرێنرا. تابووری نەمرانیش یەکێکە لەو دامەزراوانە. فیداییەکانی تابووری نەمران ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەموو چالاکییەک بۆ کورد و کوردستان و بە تایبەت بۆ ئازادیی ڕیبەر ئاپۆ. بە کورتی هەڵگری نێرینێکی فەلسەفی و زانستین،هێزێکی ئایدۆلۆژی و پسپۆڕن لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازییدا. ئەو چالاکییانەی ئەنجامی دەدەن چالاکییەکی سیمبۆڵیکن کە هەڵگری ئامانجی ستراتیژی و پەیامە. چالاکیگەرانی فیدایی بۆ هەموو هێزەکانی گەریلا هێڵێکی نوێ ئاوا دەکەن. ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی نیشان دەدن، داگیرکەران دەخەنە سەختییەوە و دەستی دیموکراسی و یەکسانی بەهێز دەکەن. هەربۆیە پێیان دەگوترێت تابووری نەمران، لەبەرئەوەی هیچ کاتێک نامرن و هەمیشە زیندوون.

فیدایی چ پەیامێک دەداتە دەوڵەتی تورک؟

ڕۆژگەر و ئاسیا بە چەکی  دەستییانەوە بەناو بینای توساش کەوتن و بە دەیان سەربازی تورکیان کوشت. فیداییان بە پسپۆری و بێباکی خۆیانەوە، دەوڵەت و سیاسەتمەدارانی تورکیان شۆک کرد. بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، بە پلانڕێژییەکی قووڵ، بە سەروەری لەسەر زانیاری لەسەر گۆڕەپانی گرنگ و هەستیار، بە بڕیارداری و بوێریی کە لەسەر شاشەکانەوە وەک فیلمێک دەبیندرا و بە تێکدانی دامەزراوە هەواڵگرییەکانەوە جوڵانەوە. ئایە هەموو ئەمانە بەس نییە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیامەکە بگات؟ گەر دەوڵەتی تورک کۆتایی نەهێنیت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەستە قێزەونەکانی لەسەر خاکی کوردستان نەکشێنێتەوە، دان بە ناسنامە و هەبوونی گەلی کورددا نەنێت، بەردەوام بێت لە هێرشە دڕندانەکانی، ئەوە هەمووکات لە ئامانجی تابووری نەمراندا دەبێت. لە دوای چالاکییەکەی توساش، وەزیری ناوخۆ هاتە شوێنی ڕووداوە مێژووییەکە و دەستوەردانی دۆخەکەی کرد، قەدەغەکردنی وەشانی دا، ئامبۆڵانسەکانیان دەشاردەوە، ژمارەی کوژراوەکانیان لە ٣٠ بۆ ٥٠ کوژراوەوە کرد بە ٥ کوژراو، ژمارەی بریندارەکانیان لە ١٠٠ەوە کرد بە ٢٠ بریندار. هەموو ئەمانەش نیشاندەری گەورەیی ترس و شۆک بوونەکەیانە.

هەروەها هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژەی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشانەی ترس و بێچارەییانە. ئێستا دەبینین کە چەندە لە پەیامی فیداییان تێگەشتوون. هەڤاڵ ئاسیا و ڕۆژگەر خاوەنی ئەو هونەر و پسپۆرییەن کە سیستەمی ئاسایشی دەوڵەت تێپەڕکەن. لە ڕووی تاکتیکیشەوە شرۆڤە بکرێت دەبینرێت  بە شێوەیەکی ئافرێنەر، دیسپلینێکی بێ-هاوتا و بە هێزییەوە خۆیان بە ڕێکخستن کردووە. لە ڕووی مەعنەویشەوە هەڵسەنگێنرێت دەبینرێت کە خاوەنی ڕۆحێکی ئازادن، وەک شەڕڤانانی پەکەکە پێوانەکانی هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆیان لە خۆیاندا ناونشین کردووە. لە جووڵەی چالاکیەکەیانەوە ڕووندەبێتەوە کە دوو هەڤاڵن کە لەهەر هەنگاوێکیاندا بە وریاییەوە هەنگاو دەنێن و شەڕ دەکەن. بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنقەرە بەچەندین شاری تورکیادا دەرباز بوون و لە ئەنقەرەش توانیبوویان چەندین گۆرەپان بکەن بە ئامانجی خۆیان.

بێگومان ئامانجێک کە ببێتە مەترسی بۆسەر ژیانی مەدەنی لە نێو پێوانەکانی پەکەکەدا بوونی نییە. ئامانجەکانی پەکەکە پێگە سەربازی و تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکانە کە بەرانبەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێت. ئەو هۆکارەی کە توساشی کرد بە ئامانجی شەهید ڕۆژگەر و ئاسیا، تاوانە قڕکارییەکانی دژ بە گەلی کوردە. لەو دامەزراوەیە ساڵانە ئامێری ئاسمانی دروستدەکرێت کە دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاریان دێنێت. ئەو ئامێرانەی کە هەزاران گەنجی کوردی لە کوردستاندا کردووە بە ئامانج پێکڕا لە توساش دروستدەکرێت. هەربۆیە تیمێکی گەریلا بە ڕۆحێتی سەردەمییەوە بۆ پاراستنی خاکیان، بۆ تۆڵەکردنەوەی گەل و ئەو هەزاران گەنجەی دەکورژێن، توساشیان کرد بە ئامانجێکی ڕەوا. پێناسەی دروستی ئەم چالاکییە مێژووییە بەم شێوەیە.