هاوشیوەی گلیداخ خۆڕاگر و بە شکۆ بوو
شەهید بەروار بە تێکۆشانی گەریلایەتییەوە چارەکە سەدەیەک وەک بەفری سەر لوتکەی چیای گلیداخ مایەوە و وەک گلیداخ خۆڕاگر و سەرهەڵدێر بوو.
شەهید بەروار بە تێکۆشانی گەریلایەتییەوە چارەکە سەدەیەک وەک بەفری سەر لوتکەی چیای گلیداخ مایەوە و وەک گلیداخ خۆڕاگر و سەرهەڵدێر بوو.
ئایە ئێوە دەتوانن وێنەی ساتی تۆڵەکردنەوەی ستەمی پێنج هەزار ساڵە بکێشن، یان سەرهەڵدانی منداڵێک لە دژی نامەردی، کۆیلایەتی و میراتێکی قێزەون بکێشنەوە؟ ئێوە دەتوانن دنیایی هەستی ژنێک بکێشنەوە کە جەوهەری خوداوەندی دەنوێنێتەوە و لەدژی کۆیلایەتی وەستایەوە؟
تێگەشتن و دەڕبرینی تێکۆشانی فەرماندەی یەژا ستار شەهید بەروار دێرسیم هێندەی هەموو زەحمەتییەکان زەحمەتە. بۆ تێگەشتن و دەربڕینەوەی ئەم فەلسەفەیە دەبێت مرۆڤ گەلێک سەرنجدەربێت و باوەڕ بە فەلسەکە بکات. بۆ تێگەشتن لە شەهید بەروار دەبێت تێبگەین لە بەرخۆدانی ئەفسانەی ساڵانی ١٩٩٩ و ئەو چیرۆکە جوانانی کە لە بەرخۆدانەکانی پەکەکەدا نوسراوەتەوە. شەهید بەروار بە تێکۆشانی گەریلایەتییەوە چارەکە سەدەیەک وەک بەفری سەر لوتکەی چیای گلیداخ مایەوە و وەک گلیداخ خۆڕاگر و سەرهەڵدێر بوو.
ئاڵای پەکەکەی لە گلیداخ هەڵدا
لە لوتکەی چیای گلیداخی ئاگرییەوە کە ڕێبەر ئاپۆ لەساڵی ١٩٧٦ەوە 'گەشتەکانی کوردستان'ی تێدا دەستپێکرد، شەڕڤان و فەرماندە بەروار سڵاوی لە ڕێبە ئاپۆ کرد. بێگومان دەربڕینی چیرۆکی ئافراندن بە ژیانی نوێی باوەڕداری بە چەند دێڕێک نابێت. تێکۆشانی شەهید بەروار وێنەی بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ و وێنەی ژنێکی لەو شێوەیە کە بەو بیردۆزییەوە وەک فریشتەیەکی لێهات. لە ڕێ-ڕێبواری درێژی لە گلیداخدا، لە هەر هەنگاوێکیدا هەموو سنورە دەستکردەکانی تێپەڕ دەکرد. شەهید بەروار کە لە باکووری کوردستان ئەرکی پێشەنگایەتی شەڕێکی بێهاوتای دەکرد، ئاڵای پەکەکەی لەسەر چیای گلیداخ هەڵدا و بەم شێوەیە لەگەڵ گەلی کورد و هاوڕێکانییدا قسەیکردبوو. هەڵسەنگاندی بەروار دەێرسیم کە لە گەریلا تیڤییەوە قسەیکردبوو بەم شێوەیە بوو:
بڕیارداریم لە هەموو کاتێک بە گوڕترە
"پەیامی دەستپێکم بۆ ڕێبەرئاپۆیە. هێندەی بەرزی و شکۆداری چیای ئاگری سڵاو و خۆشەویستی خۆمی بۆ دەنێرم. هیوادارم لە ڕۆژی ئازادیماندا هەمووان لەسەر لوتکەی گیلداخ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆبینەوە. ئێمە بەرهەمی ڕێبەرمانین. وەک چۆن ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٦دا ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانیدا لە دامێنی چیایی ئاگرییدا لە ئەشکەوتێکدا قۆناغی شۆڕشی دەستپێکرد، ئێمەش بە هەمان جۆش و مۆراڵەوە بە ئێستاشەوە لەسەر ئەو ڕێگەیەین. لەمڕۆدا بە چەک و ئیرادەمانەوە لەسەر چیاکانی ئاگرییەوە هەڵگری هێزێکی مەزن و سیمبۆڵێکی تێکۆشانی بەهێزیین. بڕیارداریمان بۆ ژیانی ئازاد و تێکۆشانی ئازاد لە هەموو کاتێک بەگوڕتر و بڵندترە. ئێمە بەرهەمی ڕێبەرمانین، بەرهەمی خەباتی ئەوین و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین. بژی رێبەر ئاپۆ، بژی فەلسەفەی ژیانی ئازاد، بژی تێکۆشانی ژنی ئازاد."
بۆ دەستڕاگەیشتن بە جەوهەری خۆی
هەر وتن، هەر نێرین و هەر داستانێکی ئەو لە بەردەڵان و خاکدا هاوشێوەیی نزای خوداوەندێک پیرۆز و مانادارە. هەڵوێستەکانی تەژیین لە بوێری، زانایی و خاکی بوون.
وەک چۆن ئەوەی سروشت بە بێ چاوەڕوانی پاداشتێک بە بەخشندەییەکانی بەرهەم دەبەخشێتەوە، وەک چۆن ئەوەی گەردوون کاتێک کارێکی ناوازە دەکات چاوەڕوانی خەڵاتکردنێک نیە، دڵی شەهید بەرواریش هەمان شێوەی بەخشندەیی بوو. نە بۆ پیرۆزکردنێک و نە بۆ خەڵاتێک، بۆ دەربڕینی جەوهەری خۆی بە گوێرەی سروشتی خۆی ڕەنجی دەدا و شەڕی کرد و سەرکەوت.