لە هەندێک کات و پرۆسەی دیاریکراودا هەڵوێستیان نیشاندا

دەبێت مرۆڤی ئازادیخواز نەکەوێتە ژێر کاریگەری هێرشی شەڕی تایبەت. دوژمن و سەرکردەی فاشیست داوای تەسلیمبوون دەکات. پێویستە بزانرێت کە تاکە ڕێگای سەرکەوتن ئاشتی، ئازادی، تێکۆشان وبەرخۆدانە.

هەموو مرۆڤایەتی دەزانێت کە گەلی کوردستان بەسەدان ساڵە لە چنگی جینۆسایددایە و لە ڕووی ئەخلاقییەوە ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵکوژییە دەبنەوە. زۆرێک لە سەرهەڵدانەکان و ناڕەزایەتییەکانیان بەو پەڕی دڕەندەییەوە سەرکوتکراون و جەماوەرەکەی کۆمەڵکوژ کراون. بەڵام هێشتا لە کاتی پرۆسەکەدا بەرخۆدانیان کردووە. هەندێک جار 'بە چرایەکی کوژاوە' و هەندێک جاریش بە دەنگێکی بەرزەوە بەرخۆدانیان کردووە. ئێستا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ٥٢ساڵە تێکۆشان بەڕێوە دەبەن. ئەم بەرخۆدانە بێوێنەیە لە ١٠ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ. هاوکات لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی جیهانیدا بە پارادایمێکی نوێ بە فۆرمێکی نوێ و عەقڵیەتی نوێ، مانای بە بەرخۆدان بەخشیوە و بەردەوامە. لەبەرامبەر جیهانی دواکەوتووی ئیمپریالیزم و فاشیستە هەرێمیەکان کە دەستیان بە هێرشێکی بەردەوام کردووە، گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان، بە دەرفەت و ئیمکانە سنووردارەکانیانەوە، بە بەرخۆدانێکی مەزنەوە تێکۆشانیان کردووە. ئەم تێکۆشانە ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێک کە دوژمنی سەرەکی کۆمەڵکوژی کورد کەوتووتە ناو لێکۆڵینەوەیەکی نوێوە، لە کوردەواریدا دەڵێن 'دەوڵەت ببێتە کەریش سواری مەبن'. ماوەی ١٠ ساڵە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان گەیشتووتە ئاستێکی بەرز و بەردەوامە. گەریلا لە ناوەندی شەڕێکی جددیی و بەرفراواندایە. دوژمنی داگیرکەر بە هەموو چەکێکی قورس و نوێترین تەکنۆلۆژیا بە هەموو جۆرە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و گازی کیمیایی هێرش دەکات. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر ئەم شەڕە نابەرابەرەدا تەنها بەرخۆدان ناکەن، لە هەمان کاتدا وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و بەسەر دوژمندا دەدەن. ئەم سەرکەوتنانە بە قوربانیدانێکی زۆرەوە بەڕێوە دەچێت. لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا زیانەکان زۆر بوو و قوربانی زۆریش درا. ئەمەش بووە هۆی توڕەیی هەر کوردێک و هەموو مرۆڤێک لە جیهانی پێشکەوتنخوازدا. بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و گەنجانی هێژای کورد بە توڕەبوون و توانای بەرزەوە بەشداری تێکۆشان بوون. بۆیە دەتوانن لە کات و شوێنی دیاریکراودا چالاکی گەورە و بەنرخ ئەنجام بدەن. هەروەها دوژمن شۆک بکەن. ئەوان بە کردار و چالاکییەکانیان قسەکانی ڕێبەر ئاپۆیان پشتڕاست کردەوە کە دەڵێت؛ 'گەریلا لە هەموو شوێنێکە بەڵام لە هیچ شوێنێکیش نییە.'

لە هەندێک کاتدا چالاکیی پەرەی پێدرا و لە لایەن ڕای کورد و هەندێک لە دۆستانی کوردەوە هەڵسەنگاندنێکی سەیر سەریهەڵدا. سەرەڕای ئەوەی کە مرۆڤەکان بە گوێرەی بارودۆخ و هەلومەرجی خۆیان نایانەوێت زۆر هەڵسەنگاندن بکەن، بەڵام دەتوانین بڵێین لە ڕاستیدا ئاگاداری ئەو جەنگەن کە بەدەیان ساڵە بەردەوامە. بۆ نموونە هەڤاڵ ڕووکەن و سارا کە دوو گەنجی کورد بوون لە مێرسین چالاکیان ئەنجامدا و چەند کەسێک لەبەرامبەریاند هێڵی ڕێزیان بەزاند. هەروەها چالاکیی هەڤاڵان ڕۆژهات و ئەرداڵ پەرەی سەند، دەستیان بە داد و هاوار کرد، ئەمە قبوڵ ناکرێت. هەموو کەسێک دەبێت لەسەر بنەمای واقیعی ئێستا بیر بکاتەوە. پێویستە گەل پێکەوە بڕیار لەسەر چالاکییە فیداییەکانی کوردستان بدەن.

لە ئێستادا هەندێک لە قسەکانی سەرۆکی فاشیستەکانی مەهەپە لە تورکیا تاوتوێ دەکرێت، بێگومان لایەنی ئەم گفتوگۆ و پرۆسانە هەن و کاری خۆیان دەکەن. بەڵام پێویسته هەموو لایەک له پێناو ئازادی کوردستاندا بایەخێکی زۆر به گەریلاکانی ئازادیخوازی کوردستان و فیداییەکان بدەن. هەندێک جار هەندێک کەس وەک سەر شێواو لە بڕیارەکانیاندا دوودڵن. بەڵام فیداییەکانی ئازادی کوردستان به پێی ئامانج و ئارمانجی خۆیان کار دەکەن، ئەوان بە شارەزاییەوە دەزانن لەکوێ و کەی و بۆ چ جۆرە ئۆپەراسیۆنێک چالاکی فیدایی ئەنجام بدەن. بۆیە جگە لە یەک یان دوو ئۆپەراسیۆن هیچ هەڵەیەک نەکراوە، بەڵام دوژمن بە هەموو کردوەیەکی قێزەون و تەکنەلۆژیایەوە گەلەکەمان لە هەموو ئاستێکدا دەکاتە ئامانج و دەیکوژێت. ئەوان گرنگی بە گەریلا و خەڵکی مەدەنی نادەن. بۆیە زۆر ڕەوایە ئەو ناوەندانە کە ئەم دەرفەتانە بە دوژمن دەڕەخسێنن بکەینە ئامانج. لە ڕاستیدا دەبینین کە لە سلۆپی دایکانی تەمەن 70- 80 ساڵان لەلایەن چەکدار و پۆلیسی فاشیستی حکومەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج. بوردومانکردنی چیاکانی کوردستان بەچڕی بەردەوامە ڕۆژانە تەرمی زیندانیان لە زیندانەکان دەردەهێندرێن. هەروەها ئەو کوردانەی سزاکانیان تەواو بووە و دەبێت ئازاد بکرێن هێشتا لە زیندانەکاندا دەهێڵدرێنەوە، دەکوژرێن و تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە. ئەوانەی ئەم ئۆپەراسیۆنە فیداییانە دەبینن دەبێت ئەم ڕاستیانەش لەبەر چاو بگرن.

لە ئەنقەرە ناوەندی پیشەسازی، توێژینەوە و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی سوپای تورکی داگیرکەر کراوەتە ئامانج، شوێنێکی ستراتیژییە لەبواری لۆجستیک و تەقەمەنیەوە، بۆیە ئامانجێکی ڕەوایە. هێزێک لە ناوەڕاستی شەڕدا ئامانجێکی وەها تایبەتی دیاری کردووە و لە بەرامبەریدا هەڵوێستی گرتۆتەبەر و ئەنجامیشی بەدەستهێناوە دەبێت بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەو لێدوانانەی کە بە نیگەرانی دادەنرێن دەبێت بزانن ئەو پرۆسەیە کە هەندێک کەس تەپڵی بۆ لێدەدەن لە ڕاستیدا بە هۆی فیداییانی کوردستانەوە بەدەست هاتووە. ئەگەر ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکان نەبێت دەبێت چاوەڕی بکرێت دەوڵەتی فاشیستی تورک کە بە تەکنەلۆژیای ناتۆ و هێزە دواکەوتووەکانەوە پڕچەک کراوە، چی لە گەلەکەمان دەکات و لەبەرامبەردا گەلەکەمان ناتوانێت بەرگری لە مافی ڕەوای خۆی بۆ ژیانێکی ئازاد بکات. گەلی کورد دەتوانێ له هەموو بارودۆخێکدا وڵامی پێویست بداتەوە، گەلی ئازادیخواز نابێت ڕێگە بدەن کاریگەری شەڕی تایبەت لەسەریان هەبێت. دوژمن و سەرکردەی فاشیستان دەیانەوێت ئیرادەی ئازادیخوازی گەلی کورد تەسلیم بکەن. دەبێت ئەوە بزانرێت تاکە ڕێگای سەرکەوتن ئاشتی، ئازادی، تێکۆشان و بەرخۆدانە.