تایلان قارەمان لەو شوێنەی کە چالاکی ئەنجامدەدا یادکرایەوە
تایلان قارەمان کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ ئاگری لە خۆی بەردا، لەو شوێنەی کە چالاکییەکەی ئەنجامدابوو، یادی کرایەوە.
تایلان قارەمان کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ ئاگری لە خۆی بەردا، لەو شوێنەی کە چالاکییەکەی ئەنجامدابوو، یادی کرایەوە.
تایلان قارەمان کە لە ١ی کانوونی یەکەم ١٩٩٨ لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، لەو شوێنەی کە چالاکییەکە ئەنجامدا، یادی کرایەوە.
بنەماڵەی تایلان قارەمان و هاوڕێیانی و گەلێک کوردستانی بەشداری یادکردنەوەکە بوون. بە ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ئاخین گولو، دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) عەلی کۆنکورد و دایکی تایلان شنگێ قارەمان قسەیان کرد.
دایکە شەنگێ ئەو نامەیەی کە بۆ تایلانی کوڕی نووسیبووی خوێندەوە.
لەسەر ژیان، تێکۆشانی شەهید تایلان قارەمان قسەکرا و هەڵسەنگاندن بۆ تێگەیشتن لە ئامانجی چالاکییەکەی تایلان قارەمان و ئەو پەیامەی کە دەیویست بیگەیەنێت کرا.
لە یادکردنەوەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیریی توند و گرنگی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لە یادکردنەوەکەدس دروشمی "شەهیدان نامرن" و "بژی بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. لەو شوێنەی کە تایلان قارەمان چالاکییەکەی ئەنجامدابوو، گوڵ دانرا و مۆم داگیرسێنرا.
یادکردنەوەکە دوای دابەشکردنی شیرینی کۆتایی هات.