بە دیمەن

لە منبج ئۆتۆمبیلێکی زریپۆشی چەتەکان تێکشکێندرا

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی قەسەدە دیمەنی تێکشانی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی لە منبج بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دیمەنێکی نوێی چالاکییەکی کاریگەری یەکینەکانی شەهید هارونی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی قەسەدە بڵاوکردەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت یەکینەکە لە گوندەکەکانی منبج و دەووروبەری بەنداوی تشرین وەڵامی هێرشی چەتەکان دەدەن و ئۆتۆمبیلێکی زریپۆش تێکدەشکێت.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ قەسەدە ڕایاگەیاندبوو کە شەڕڤانانیان تەواوی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان لە دژی گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج و گوندەکانی بەنداوی تشرینی باشووری کۆبانێ تێکشکاندووە. ئەم هێرشە لە نێوەڕۆدا ئەنجام درابوون. قەسەدە ئاشکرایکردبوو بە دەیان چەتە کوژراون، بە گشتی ٦ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون کە تانکێک و دوو ئۆتۆمبیلی دۆشکەدارییان تێدا بووە.