لە حەلەب تەرمی ٤ شەهید بە خاک سپێردرا
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیی شاری حەلەب تەرمی ٤ شەهیدیان کە لە بەرواری جیاوازدا شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئێشرەفییە بە خاک سپێردرا.
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیی شاری حەلەب تەرمی ٤ شەهیدیان کە لە بەرواری جیاوازدا شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئێشرەفییە بە خاک سپێردرا.
خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تەرمی ٢ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید محەمەد عەلی عەلۆ و ماهیر یوسف، شەڕڤانی یەپەژە دیلان شۆرش (جولیا ئیبراهیم) و شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە قەسەدە ، شەهید بەرخۆدان حەلەب (عەبدولعەزیز جەوال) کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون ، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە خاک سپێردران. محەمەد عەلی عەلۆ و ماهیر یوسیف لە هێرشی فڕۆکە بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر بازگەی ئەشرەفییە لە حەلەب شەهید بوون. دیلان شۆڕش لە بەرخۆدانەکانی دژ بە هێرشەکانی پردی قارەقۆزاق شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ئاڤاشین عەفرین بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسەی کرد و وتی: "ئەگەر پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشکەش کراوە جێبەجێ نەکرێت، ئەوا ئەم شەڕ کۆتایی نایەت. ئەو بەرخۆدانەی کە هێزەکانمان لە هەموو پێکهاتەکانی لە تونێلەکانی بەنداوی تشرین ڕابەری دەکەن ئەو حەقیقەتی پرۆژەی ڕێبەر دەخاتە پێشچاوان".
بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قارەمان بەکر گوتی: "گەلێک گۆڕانکاری لە سووریا دروستبووە، دوایینیش ڕووخانی ڕژێمی بەعس بوو. دەوڵەتی تورک دەستوەردان دەکات و هەوڵی داگیرکردنی هەرێمەکانی دیکەی سووریا دەدات. هێرشەکانی ئەو لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقەزاق مەبەستەکانی ئاشکرا دەکات".
باوکی شەهید دیلان شۆرش، نیدال ئیبراهیم قسەی کرد و وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشەکانی دەیەوێت ترس بخاتە دڵمانەوە، بەڵام ئەو هێزی شەڕڤانانی پاراستنمان و باوەڕمان بە شەڕڤانان نازانێت کە چی هێزێکە. ئێمە لێرەین و دەمێنینەوە".
هەروەها هاوژینی شەهید ماهیر، نەسرین یوسف گوتی: "لێرەین و بەرخۆدان دەکەین، دەستبەرداری مافەکانمان نابین. بە توندی وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە و بوونی خۆمان دەپارێزین. هێزی خۆمان لە شەهیدەکانمان وەردەگرین. هەڵوێستی وڵاتانی دیکە بۆ ئێمە گرنگ نییە. باوەڕمان بە هێز و شەهیدەکانمان هەیە".
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.