ئەندامێکی دەم پارتی دەستگیرکرا

ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی ڕۆهات گوڤەرجین کە لە کاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنی ئەستەنبەوڵ دەستبەسەر کرابوو، دەستگیرکرا.

ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی ڕۆهات گوڤەرجین کە لە ٣١ی کانوونی یەکەم لە کاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنی ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرابوو. لە لایەن دادگاوە بە فەرمانی دەسگیرکردنی درا و گیراوە.

پەیوەست بە دەستگیرکردنی ئەندامەکەیان ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لەسەر هەژماری دیجیتاڵ میدیایی خۆیان ڕاگەیاندراوێکییان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا  ئاماژە بەوەکراوە هەموو گۆڕەپانێک بۆ گەنجان جێگەی تێکۆشانە و دەستگیرکردنی ئەندامەکەشییان ترسە لەم تێکۆشانە.