تەرمی دەنیز پۆیراز لە گۆڕستانی بوجا کایناکلەر بە خاک دەسپێردرێت

دەنیز پۆیراز لە هێرشی فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر شەهید بوو. بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەى لە گۆڕستانی بوجا کایناکلەر بە خاک بسپێردرێت.

دوای بەڕێوەبردنی مەراسیمە ئایینییەکان لە مزگەوتی قەدیفە قەڵا، کە کاتژمێر ١٧:٠٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، تەرمی دەنیز پۆیراز لە گۆڕستانی کایناکلەر بە خاک دەسپێردرێت.

پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە و پەرلەمانتاران و ئەندامانی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندی و ئەنجوومەنی حیزبی هەدەپە بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەدا دەکەن.

ژ.ت