تەرمی گەریلای هەپەگە مەزڵوم باهادر بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە مەزڵوم باهادر، کە لە شەڕێکدا لە ناوچەی بەستای شرنەخ شەهید ببوو، لە ناوچەی جەیهانی ئەدەنە بەخاک سپێردرا.

گەریلاکانی هەپەگە مەزڵوم باهادر چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ناوچەی بەستای سەربە پارێزگای شرنەخ لە شەڕێکدا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید ببوو.

بنەماڵەکەی لە ٣ی تشرینی یەکەم تەرمی رۆڵە شەهیدەکەی خۆیان ناسییەوە و لە پزیشکیی دادی نەخۆشخانەی حکومیی شرنەخ  وەریان گرتەوە.

بنەماڵەکەى تەرمەکەیان بردەوە بۆ ناوچەی جەیهانی ئەدەنە و تەرمەکەیان بە شەودا و بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە گۆڕستانی عەسری لە ناوچەی جەیهان لە ئەدەنە بەخاک سپێردرا.

ژ.ت