تەرمی وڵاتپارێزێکی کورد بۆ ئەدەنە رەوانەکرا

تەرمی محەمەد یلگن (کوردۆ) وڵاتپارێزی کورد کە لە هەندەران کۆچی دوایی کرد، بۆ ئەدەنە شوێنی لەدایکبوونی رەوانەکرا.

وڵاتپارێزی کورد محەمەد یلگن (کوردۆ) چەندین ساڵ بوو لە هەندەران بوو، لە شاری ئەرفورتی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا. تەرمی یلگن بە رێرەسمێک لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی ئەرفورت بۆ ئەدەنە رەوانەکرا.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/2023/05/2023-05-13-erfurt-mehmet-yilgin-kurdo-cenazesi-memleketine-ugurlandi_1.mp4

هاوڕێکانی لە رێورەسمی بەڕێکردنیدا قسەیان کرد و رایانگەیاند کە محەمەد یلگن هەموو تەمەنی بە تێکۆشانی ئازادی کورد بەخشیوە و وتیان، " زۆر جار دەستگیرکراوە، لە زیندانی ئامەد لەلایەن ئەسەد ئۆکتایەوە رووبەرووی ئەشکەنجە بووەوە. بەهۆی دووبارە بڕیاری گرتنی و بەهۆی کێشە تەندروستیەکان کە بەهۆی ئەشکەنجەوە تووشی ببوو، ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ناچار بوو کۆچی ئەڵمانیا بکات. خەباتکارێکی دێرین بوو کە ژیانی خۆی بە تێکۆشان بەخشی. تەڤگەری ئازادی بۆ ئەو بە لە هەموو شتێک بوو. بۆیەش خانەوادەکەی لە دوورەوە جێهیشت. دەیویست هەموو منداڵانی بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن.

پاراستنی دوارۆژ، ناسنامە و زمانی دایک بەر لە هەموو شتێک بوو بۆ ئەو. پێداگیری لەسەر قسەکردن بە زمانی کوردی دەکرد. هەموو جارێک لە حەسرەتی وڵاتەکەیدا بوو. لە بەرامبەر دەوڵەتی فاشێستی تورک تووڕە بوو. خەیاڵی بینینی چیا ئازادەکان و گەریلا بوو. لەگەڵ ئەوەی تەندروستی باش نەبوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦دا چوو و قاچیشی لەدەستدا. لە نەخۆشخانە هۆشی نەدەما، خانەوادەکەشی نەدەناسی. بەڵام لەو دۆخەشدا دەیگۆت 'سەرۆک ئاپۆ'.

ف.ق