تەرمی ڕەیحان بایک بەخاکسپێردرا

تەرمی دایکی هاوسەرۆکی کەجەکە جەمیل بایک، ڕەیحان بایک کە لە تەمەنی ٩٤ ساڵیادا کۆچیی دوایی کرد، بەخاکسپێردرا.

دایکی یەک لە کادرانی پێشەنگی پەکەکە و هاوسەرۆکی کەجەکە جەمیل بایک، ڕەیحان بایک (٩٤ ساڵ) لە ١٩ ی حوزەیران لە نەخۆشخانەی زانکۆی خارپێت گیانی لەدەستدا.

نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و پارتە سیاسییەکان تەرمی ڕەیحان بایکیان لە نەخۆشخانەی زانکۆی خارپێتەوە گواستەوە بۆ مزگەوتی ناوەندیی خارپێت. پاش نوێژی جەنازە، تەرمەکەیان هێنایە گوندی ئاشاگی چاکماکی ناوچەی کەبان.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز و سەرحەد ئەرەن، ئەنجوومەنی ژنانی دەبەپە، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەندام و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی لە خارپێت و چەولیگ و دێرسیم، هاوسەرۆکانی شارەوانی سەر بە دەم پارتی و زۆر کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون.

تەرمی ڕەیحان بایک لە گۆڕستانی گوندەکە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

پاشان جەماوەر چوونە مزگەوتی فەیسەڵ قەرەنی لە گەڕەکی زانکۆ و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکەی کرد.