تیمی خۆپاراستنی شەهید مەدیا عەگید سیخووڕێکی سزادا

تیمی خۆپاراستنی شەهید مەدیا عەگید ڕایگەیاند کە ١٤ ی تشرینی دووەم سیخووڕێکی بە ناوی مەتین بەیتەر کە لەگەڵ میت کاری کردووە، لە مێرسین سزا داوە.

سیخووڕێک سزادرا

تیمی خۆپاراستنی شەهید مەدیا عەگید دەربارەی کوشتنی مەتین بەیتەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەیتەر خیانەتی لە تێکۆشانی ئازادیی کردووە و کاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک کردووە.

جەختکراوەتەوە، سەرباری ئەوەی هۆشداری پێ دراوە، مەتین بەیتەر بەردەوام بووە لە سیخووڕیکردن بۆ میت، بەم هۆیەوە لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە مێرسین سزا دراوە.