بە دیمەن

کلیپێکی نوێ بە ناوی 'پشتیوانی قەسەدە و یەپەژەین' ئامادە دەکرێت

ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ، هیلالی زێرین و یەکێتی هونەرمەندان بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە دەستییان بە ئامادەکاری بۆ کلیپێکی نوێ کرد بە ناوی 'پشتیوانی قەسەدە و یەپەژەین'.

لە ناو ئەو دۆخ و پێشهاتانەی کە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێیدا تێدەپەڕێت، هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە لە بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاق بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆ ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ، هیلالی زێرین و یەکێتیی هونەرمەندان کلیپێک بە ناوی "پشتیوانی قەسەدە و یەپەژەین" ئامادە دەکەن بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە.

'شەڕڤان بە چەکی خۆی و ئێمەش بە هونەرەکەمان شەڕ بەردەوام دەکەین'

ئەندامی ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ، مەحبوبە عەتۆ ئاماژەی بەوەکرد شەڕڤانان بە چەکەکانیان لە سەنگەرەکان شەڕ دەکەن و ئەوانیش بە هونەرەکەیان بەردەوامن لە  تێکۆشان و وتی: "وەک هونەرمەندانی ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ و هیلالی زێرین و یەکێتی هونەرمەندان، ئەم گۆرانییە پێشکەش بە گەلەکەمان و شەڕڤانەکانمان دەکەین".

 شەڕڤانان کە لە سەنگەرەکانی بەرگری بەرخۆدان دەکەن سڵاویان لێ کرا

عەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بەرخۆدان دەکەن و وتی: "لە بەرانبەر دەوڵەتی تورک ڕاپەڕین و بەرخۆدان بکەین، داوا لە گەنجانمان دەکەین ڕاپەڕن. شەڕڤانەکانمان کە لەسەنگەردا بەرخۆدان دەکەن سڵاویان لێ دەکەین و دەڵێین تا لێرەین کەس ناتوانێت هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان".