تەژەکە_ئە بانگەوازی پاراستنی ڕۆژئاوای کرد
کۆردیناسیۆنی تەژەکە_ئە ڕایگەیاند پلانێکی قووڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریا بەڕێوەدەچێت، بانگەواز لە ژنان و گەلەکەمان و دۆستەکانمان و هەموو مرۆڤدۆستان دەکەین، دژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک پێکەوە تێبکۆشن.
کۆردیناسیۆنی تەژەکە_ئە ڕایگەیاند پلانێکی قووڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریا بەڕێوەدەچێت، بانگەواز لە ژنان و گەلەکەمان و دۆستەکانمان و هەموو مرۆڤدۆستان دەکەین، دژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک پێکەوە تێبکۆشن.
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) ڕایگەیاند چەتەکان بە ئاڕاستەکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پلانێکی قووڵیان لە سوریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێ کردووە، دژی هەڕەشەکانی قڕکردن بانگەوازی کرد بۆ خۆپاراستن.
لە ڕاگەیاندراوە نووسراوەکەی تەژەکە_ئە ئاماژە دەکات بە هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت دەسکەوتەکانی گەل بەتایبەت شۆڕشی ڕۆژئاوا لەناوببەن، دەڵێت: "دەوڵەتی سوریا بەرامبەر هێرشەکان، ئیرادەی خۆی نیشان نەدا، بۆ پاراستنی گەل هەڵوێستی نیشان نەدا و هەموو شوێنەکانی بۆ چەتەکان جێهێشت. ئەم ڕەوشە هەموو گەلانی سوریا ڕووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژی کردووەتەوە.
پلانێکی قووڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریا لە ئارادایە. دەوڵەتی تورک سوود لەم ڕەوشە وەردەگرێت و هەوڵ دەدات ئامانجە قڕکەر و کۆلۆنیالیستی و نەژادپەرستی و پاوانخوازییەکانی خۆی بەدی بهێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد و گەلان و ژنانی کورد نەهێڵن و قڕکردنی کوردان ئەنجام بدەن. دەوڵەتی تورکیا لە پشت هێرشی چەتەکانەوەیە. ئاشکرایە کە ئەمە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی زیاتر بۆ سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین.
وەک تەژەکە_ئە بەتایبەت بانگەواز لە ژنان و گەل و دۆستان و هەموو مرۆڤدۆستان دەکەین، ڕۆژئاوا بپارێزن".