راگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەم جۆرەیە:
"گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە خەباتکارانی راگەیاندنی ئازادی کورد لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک تیرۆرکران. رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لەسەر قڕکردنی گەلی کورد و ژنانی کورد سیاسەت بەڕێوەدەبات. ئەو هێرشە نامەردانەیەی رژێمی فاشیست سەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد، بنەماڵەکەیان و گەلەکەمان دەکەین. بەڵێنی بە زیندوویی راگرتنی ئاوات و خەونی ژیانی ئازاد بە گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین دەدەین. ئەو هێرشە ناتوانێت راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکات، ناشتوانێت تێکۆشانی ئازادیی کورد رابگرێت.
تەژەکە-ئە داوا لە هەموو ژنان، گەل و رای گشتیی دیموکراتیک دەکات کە لە دژی خیانەت و قڕکردن هەڵوێست بگرنەبەر و بەشداری لەو چالاکیانەدا بکەن کە بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە ساز دەکرێن.