وێڕای ئاستەنگییەکانی پۆلیس جەماوەرێکی زۆر بۆ 'گردبوونەوەی ئازادی' بەڕێکەوتن

ئەو کەسانەی دەیانویست بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ئازادی بڕۆنە ئامەد، لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا. وێڕای ڕێگرییەکان چەندین کەس خۆیان گەیاندە ئەو شارە.

ژمارەیەکی زۆر لە ئەستەنبوڵ و چەندین شاری کوردستان و تورکیاوە بەڕێکەوتن بۆ بەشداربوون لە 'گردبوونەوەی ئازادی' کە سبەی لە ئامەد ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە بیانووی 'قەدەغەکردنی گردبوونەوەکە' پۆلیس لە بازگەکاندا ڕێگری بۆ هاوڵاتییان دروستکرد. وێڕای هەموو ئاستەنگییەکان بەشێکی زۆری ئەو کەسانە توانیان بڕۆنە ئامەد.

ڕێگرییەکانی پۆلیس بە وتنەوەی درووشم شەرمەزارکران

لە پێش بیانی دەم پارتی  ناوچەی سانجاکتەپە ڕاگەیاندراوێک خوێندراویەوە و درووشمی "هەموو شوێنێک ئامەدە، هەموو شوێنێک بەرخۆدانە"و "گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی" لەدژی ڕێگرییەکانی پۆلیس بەرزکرایەوە. لە گردبوونەوەکەدا هاو-وتەبێژی دەم پارتی هەرێمی سانجاکتەپە، ئیلهان چەلیک قسەیکرد و وتی: "هەموو گەل لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان لە ئامەد دەبیین."

هەروەها هاوڵاتییان لە پێش بینای دەم پارتی ناوچەی باگجلار کۆبوونەوە و ڕوبەڕوی ڕێگرییەکانی پۆلیس بوونەوە. درووشمی "سڵاو لە ئامەد"، "زیندانیانی سیاسی شکۆمانن" و "هەموو شوێنێک ئامەدە، هەموو شوێنێک بەرخۆدانە" بەرزکرایەوە. هەر لە گردبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری دەم پارتی، توران قزلکایە قسەیکرد و وتی: "پێویستە هەموو کەسێک لە پێناو ئازادی و ئاشتییدا لە ئامەد بێت، ڕۆح و دڵمانە ئامەد."