عومەر ئۆجالان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاری خستەڕوو
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینێت، کە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت، داواکارییەکی ئاراستەی وەزارەتی داد کرد.
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینێت، کە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت، داواکارییەکی ئاراستەی وەزارەتی داد کرد.
پەرلەمانتاری رحای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) عومەر ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینێت کە ٤١ مانگە هیج هەواڵێکی نازانرێت، داواکارییەکی ئاراستەی وەزارەتی داد کرد.
لە داواکارییەکەدا هاتووە، "لە ئێستادا وەک بنەماڵەی بەرێز عەبدووڵا ئۆجالان کە لە زیندانی داخراو بە ئاسایشی بەرزی ئیمراڵی راگیراوە، ناتوانن زانیاری لەبارەیەوە بەدەستبهێنن، هەربۆیە نیگەرانی دۆخی تەندروستی ئەون. من وەک برازای بەڕێز ئۆجالان دەمەوێت ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بکەم. بۆ ئەنجامدانی داواکارم رێکاری پێویست وەربگرن".