بە دیمەن

وتەبێژی سەندیکا کرێکارییەکانی ئیسپانیا: کاردەکەین بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان

لە وتەبێژانی سەندیکا کرێکارییەکانی ئیسپانیا (CGT)، کە سەندیکایەکی هەرە مەزنی ئیسپانیایە، کارمەن ئارنایز گوتی: "کاردەکەین بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێکی سیاسی".

پانێڵ لە ئیسپانیا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، یەک لە کۆنفیدراسیۆنە بەهێزەکانی سەندیکا کرێکارییەکانی ئیسپانیا (CGT)، بە ناونیشانی "پرسی کورد و چارەسەری سیاسی" پانێڵێکی ئەنجامدا. پانێڵەکە لە بینای (CGT) لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیان بەڕێوەچوو. چەندین سەندیکاڵیست و ئەندام ئامادەبوون، وێنە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.

نوێنەری مەدریدی (CGT) جیجو سەرەتای پانێڵەکە قسەی کرد و تیشکی خستەسەر ڕەهەندە سیاسی و مێژووییەکانی کوردستان، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند پانێڵەکە لە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجام دەدرێت، گوتی: "دیدگای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ئۆجالان بۆ هەموو گەلان سەرچاوەی سودوەرگرتنە".

نوێنەری کۆنگرەی ستاری ئەوروپا، ڕۆنهاس شێخۆ دەربارەی سیستەمی یەکسان و کۆمۆناڵ و ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژن لە ڕۆژئاوا قسەی کرد، ڕایگەیاند سیستەمی ڕۆژئاوا لەسەر ڕەخنەکردنی دەوڵەت_نەتەوە و دەسەڵاتداریی دامەزراوە، جەختی کردوە دەولەت و دەسەڵاتەکان بەها دیموکراتیکەکانیان لەناوبردووە، ئەوان دژی ئەمە سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤیان دامەزراندووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد شۆڕشی ڕۆژئاوا بە بەجێگەیاندنی پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدیهاتووە.

"کار دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێک"

لە وتەبێژانی (CGT) و سکرتێری کاروباری کۆمەڵایەتی کارمەن ئارنایز ڕایگەیاند هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ گەلی کورد بەشێک بوونەتە بەشێک کەمپەینەکە، گوتی: "نامەمان بۆ سی پی تی نارد. بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە تاوتوێی ئەوە دەکەین کە "دەتوانین چی بکەین؟". ئەوە تاوتوێ دەکەین، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی، چۆن کارێکی باشتر بکەین. دەمانەوێت فیکری عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانێکی فراوانتر بڵاوبکەینەوە. کاردەکەین بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی و بەدەستهێنانی ئەنجامێک لە کەمپەینەکە".

پاش پانێڵەکە بۆ سڵاوکردن لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.