ئابووریی تورکیا داڕما؛ هەڵئاوسان ژمارەی پێوانەیی تۆماری کرد
بەپێی داتاکانی دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK)، هەڵئاوسان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ١٩ ساڵی ڕابردوودا. بەپێی ئەو ئامارە هەڵاوسان رێژەى سەدا ٣٦ی تێپەڕاند.
بەپێی داتاکانی دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK)، هەڵئاوسان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ١٩ ساڵی ڕابردوودا. بەپێی ئەو ئامارە هەڵاوسان رێژەى سەدا ٣٦ی تێپەڕاند.
دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK)، کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپەدایە، ئاماری هەڵاوسانی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە.
بە پێیی ئەو ئامارە، پێڕستی نرخی خەرجکردن (TUFE) لە کانوونی یەکەم دا بە بەراورد بە مانگێک پێش ئێستا ١٣.٠٨ زیادی کردووە. هەروەها بەراورد بە ساڵی رابردووش رێژەى هەڵاوسان بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦.٠٨ ، بەوەش هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٢ەوە تاوەکو ئێستا.
هەروەها پێڕستی نرخ و تێچووی بەرهەمهێنان (UFE) لە مانگی کانوونی یەکەمدا بە رێژەى ١٩.٨ بەرزبووەتەوە و بەراورد بە ئاستی ساڵانەش بە رێژەى ٧٩.٨٩ زیادیکردووە.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا نرخی ٣٦٢ ماددە بەرزبووەتەوە.
لێکۆڵەرە سەربەخۆکان دەڵێن، داتای دەزگای ئاماری دەوڵەتى تورک ورد نییە و دۆخەکە زۆر جدیتر و خراپترە لەوەی، کە ئاشکرا بووە.
ژ.ت