ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پورتوگال

لە پورتوگال بەپێی خەمڵاندنەکان ١٠٤ هەزار هێکتار زەوی و دارستان سووتاوە.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پەیمانگای ژینگە و دارستانەکان کە دامەزراوەیەکی حکومیە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ تا ١٥ی ئاب لە پورتوگال ١٢ هێندە کەمتر لە 10 ساڵی رابردوو ئاگر لە دارستانەکان بەربووە، بەڵام زیاتر لە سەدا ٣٠ی رووبەری لەناوبردووە.

ئەوە راگەیەندرا کە لەسەرەتای ساڵەوە تائێستا نزیکەی ١٠٤ هەزار هێکتار زەوی و زار و دارستان سووتاون. تائێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ئاگرە کوشندەکەی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان روویداوە.

ئەمساڵ گرنگترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارکی سرووشتی سەرا دا ئیسرالا روویدا کە لەلایەن یونیسکۆوە وەک شوینەوار تۆمارکراوە. لەوێ زیاتر لە ٢٥ هەزار هێکتار لەماوەی ١١ رۆژدا سووتا.

لە رۆژی دووشەممەوە تائێستا یونان بۆ هاوکاری دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەی رەوانەی پورتوگال کردووە.

دوای ئەو گەرمایەی زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتەوە، حکومەت رایگەیاند کە ئەوان دۆخی نائاسایی کە تا ئێوارەی سێ شەممە بەردەوام دەبێت، درێژناکەنەوە.

هـ . ب