ئاکن: هێزی ئێمە یەکلاکەرەوە دەبێت
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن باسی لەوەکرد، کە ئەو دەنگەی گەل دەیداتە پارتەکەیان بۆ ئایندەی یەکسان، ئازاد و دیموکراتیکی تورکیا یەکلاکەرەوە دەبیت.
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن باسی لەوەکرد، کە ئەو دەنگەی گەل دەیداتە پارتەکەیان بۆ ئایندەی یەکسان، ئازاد و دیموکراتیکی تورکیا یەکلاکەرەوە دەبیت.
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن کە لە ئیزمیر درێژە بە خەبات و بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی دەدات قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. ئاکن باسی لەوەکرد کە ئەوان لە ناو کاروچالاکی هەڵبژاردن و جۆش و خرۆشێکی هاوشێوەی جۆش و خرۆشی ٧ی حوزەیراندان و وتی، "پارتی چەپی سەوز پارتێکە کە یەکەم جارە دەچێتە ناو هەڵبژاردنەوە. دەتوانم بڵێم کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە ئۆپراسیۆنیک لە دژی هەدەپە بووەتە بژاردەیەک و لە ماوەی ٤٥ رۆژدا لە ناو ژیانی ئێمەدا هێزێکی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە. زۆر بە دەگمەن پارتێکی بەم جۆرەمان بینیوە کە لە ماوەیەکی کەمدا بناسریت. پێزانینمان بۆ ئەوە هەیە و پیرۆزی دەکەین و بە بایەخەوە لێیدەڕوانین".
هاوپەیمانیتیەکەمان ئاشتی دێنێتە ئاراوە
ئاکن باسی لەوەکرد کە ئەوان وەک کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی چوونە ناو هەڵبژاردنەوە و بەم جۆرە باسی لە گرنگی هاوپەیمانێتیەکەیان کرد: "ئێمەش کاندیدی هاوپەیمانی هاوپەیمانی ئازادی و دیموکراسی کورد لە جوگرافیای کوردستانین. لەبەر ئەوە ئێمە بە راستی نوێنەرایەتی سیاسی هاوبەشی شوێنێک دەکەین کە هەموو فرەرەنگییەکانی تورکیا، کەسەکان بە ناسنامە، ئایین و روانینی سیاسی جیاجیا لە خۆیدا کۆدەکاتەوە. لە تورکیادا هیچ هاوپەیمانێتییەکی دیکە بوونی نییە کە بتوانێت دەنگ، وتە و ناسنامەی ئەو هەموو داینامیکە جیاوازانە لە پەرلەماندا لە خۆبگریت. لەم رووەوە هاوپەیمانیتیەکەمان بۆ دروستکردنی رێگای سێهەمی تورکیا، دیموکراسی، ئازادی و ئاشتی زۆر بەنرخە".
دەبینە نوێنەری گۆڕانکاری
ئاکن باسی لەوەکرد کە دەبێت پارتی چەپی سەوز لە ١٤ی ئایاردا لەپێناو کۆماری دیموکراتیکدا ببێتە خاوەنی هێز و وتی، "ئیمە بیر لەوە دەکەینەوە کە ١٥ی ئایار دەبیتە سەرەتای سەدەی نوێ. لەبەر ئەوە کاتێک ئێمە لە خراپەوە دێینە دەرەوە بەرەو باشە دەچین. هەموو شتێک کتوپڕ ناگۆڕدریت. ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە پارتەکەمان لە پەرلەماندا زۆر بەهێز بێت. کاتێک دەنگ دەدەینە پارتی چەپی سەوز، دەنگێکیش بە کلیچدارئۆغڵو دەدەین بۆ ئەوەی لە رژێمی تاکەکەسی رزگارمان بێت. بۆ بەڕێکردن و رزگاربوون لە ئەردۆغان ئەمە بەنرخە. دەنگدان بە پارتی چەپی سەوز بۆ ئایندە یەکسان، ئازاد و دیموکراتیکی تورکیا یەکلاکەرەوە دەبێت. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن".
هـ ب