ئامادەکارییەکان بۆ میتینگی کۆتایی لە ئەزمیر
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ میتینگی کۆتایی کە ١٢ ی ئایار لە ئەزمیر بەڕێوەدەچێت، پارتی چەپی سەوز سەکۆی دانا و بڵاوکراوەکانی دابەشکرد.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ میتینگی کۆتایی کە ١٢ ی ئایار لە ئەزمیر بەڕێوەدەچێت، پارتی چەپی سەوز سەکۆی دانا و بڵاوکراوەکانی دابەشکرد.
هەردوو کاندیدی پارتی چەپی سەوز، عەبدولمەجید یەڵدرم و هەدیە کۆرکوت چوونە بازاڕی کەمەڕاڵتی لە شارۆچکەی کۆناکە، لەوێ سەکۆیان دانا و بڵاوکراوەیان دابەشکرد. لەکاتی دابەشکردنی بڵاوکراوەکان، ئەندامانی پارتەکە بە یەک دەنگ داوایان دەکرد بەشداری بکرێت لە میتینگە مەزنەکەی ١٢ ی ئایار لە گۆڕەپانی گوندۆگدی، هاوڵاتییان بەگەرمی پێشوازییان لە ئەندامانی پارتەکە کرد، هاتنە لای سەکۆکە و زانیارییان وەرگرت سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی ١٢ ی ئایار.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان، عەبدولمەجید یەڵدرم ڕایگەیاند، بەبێ وەستان بەردەوام دەبن لە خەباتی هەڵبژاردن. ئاماژەی بەوە کرد، تا ڕۆژی هەڵبژاردن لە کاروچالاکییەکان ناوەستن. گوتی: «دەچینە نێو هەڵبژاردنێکی گرنگ و مێژووییەوە بۆ تورکیا، هەڵبژاردنی کەمی ماوە، تا وادەی هەڵبژاردن نزیکتر بێتەوە، جۆشوخرۆشمان زیاتر دەبێت. چونکە لە ١٤ ی ئایار دەسەڵات لادەبەین. کاروچالاکییەکانی ئەم مانگەی ڕابردوو لە میتینگی کۆتایی ١٢ ی ئایار لە ١٧:٣٠ کۆدەکەینەوە. داوا لە گەلی ئەزمیر دەکەین بەشدارییەکی بەهێزیان هەبێت لەم میتینگە».
لای خۆیەوە، کاندیدی پارتی چەپی سەوز، هەدیە کۆرکوت، گوتی: «کاروچالاکییەکانی هەڵبژاردنمان بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێر بەردەوام دەبن، داوا لە هەموو گەلی خۆمان دەکەین بەشداری میتینگی ١٢ ی ئایار بکەن لە گۆڕەپانی گوندۆگدی».
کاندیدانی پارتی چەپی سەوز و ئەندامانی پارتەکە لە زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکە لە خەباتی هەڵبژاردن بەردەوامن.
هـ . ب