سەردانی ئۆهەدە بۆ نوسینگەی ئامەد
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گیراوانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی حامیلی یلدرم، عومەر خەیری و وەیسی ئاکتاش، لە ٢٢ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤دا بە ئیمزای هەزار و ٣٠٠ پارێزەرەوە سەردانی وەزارەتی دادییان کرد. ئەوە بۆ ماوەی شەش مانگە وەزارەت وەڵامی ئەم داوکارییەی نەداوەتەوە، ئۆهەدەیش لە دژی ئەمە لە نوسینگەی پارێزەرانی ئامەد داوایکردوە لە ئەنجامی دواکارییەکانیان بپرسن. هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە ئەکین یەتەر و سەرحەد چاکماک، هاوسەرۆک و ئەندامانی ئۆهەدەی ئامەد پێکەوە چوونە نوسینگە و داواکارییان تۆمارکرد.
لە سەردانەکەدا هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە ئەکین یەتەر ئەوەی دیاریکرد کە لە ئیمراڵیدا گۆشەگیرییەکی قورس بەڕێوەدەبرێت و وتی: "پارێزەرانی ئۆهەدە لەگەڵ هەزار و ٣٣٠ پارێزەری دیکەدا لە مانگی کانوونی یەکەم سەردانی وەزارەتی دادییان کردبوو. ئەوەی لەم سەردانیکردنە ئامانجمان بوو، ئەوەیە بەرپرسان سەبارەت بابەتی گۆشگیری ڕاگەیاندراوێکمان پێبدەن. بەڵام لەو قۆناغەدا هیچ وەڵامێک نەدراینەوە. هەڵبەتە لای هەموو پارێزەران ئەوە ڕوونە کە گۆشەگیری ئیمراڵی بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان و یاساکانی ناوخۆی تورکیاش هیچ بنکێکی یاسایی نیە و بەتەواوی پێشێلکاری مافی مرۆڤە."
هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە سەرحەد باسی لە داوکارییەکەی کرد و وتی: "نوسینگەی ئامەد بۆ شکاندی گۆشەگیری چەندین هەوڵی داوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسان بۆ شکاندی گۆشەگیری هیچ هەنگاوێکییان نەناوە. خەبات کارەکانمان بۆ شکاندی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت، بەڵام هیچ لەو دواکارییانە وەڵام نادرێنەوە. بۆیە هەرچەندە وەڵامیش نەدرێینەوە ئێمە لە کارەکانمان بەردەوام دەبین تا ئەنجامێک بەدەست دەهێنین."
لە کۆتایشدا جێگری سەرۆکی نوسینگەی ئامەد مەهدی ئۆزدەمیر قسەیکرد و باسی لەوەکرد گرتووخانەی دوورگەی ئیمراڵی ٣٨ مانگە لە ژێر گۆشەگیریدایە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوەدا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و گرتووانی دیکە لە ژێر گۆشەگیردان و وتی: "قۆناغێکە کە مافە بنەڕەتییەکانی زیندانیکراوان پێشێل دەکرێت، بە شێوەیەکی نایاسیی و سیاسی بەڕێوەدەبرێت. بۆیە وەک نوسینگەی ئامەد داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیری هەم لە وەزارەتی داد و هەم لە نوسینگەی یەكێتی پارێزەرانی تورکیا کردبوو. قەدەغەکردنی دیداری لە نێوان پارێزەران و موکیلەکاندا خاڵێکی سەرنجراکێشە. وەک پێشتر داواکاری پارێزەران کە ئەندامی نوسینگەکەمان بۆ چاوپێکەوتن بەشێوەیەکی کراوە بەردەوام پێدەدەین. پێویستە بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکاری مافە بنەڕەتییەکانی زیندانیان بە شێوەی داواکاری پێکبهێنین."
پارێزەران کە دەیانەوێت دەنجامی داواکارییەکانیان بزانن، ئیمزای خۆیان ڕادەستی جێگری سەرۆکی نوسینگە مەهدی ئۆزدەمیر کرد.