ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یوه‌ست به خۆكوشتنی خوێندكاری زانكۆ ئه‌نه‌س كارا، كه له زانكۆی خارپێت به‌شی پزیشكی ده‌خوێند و له به‌ر گوشاری جه‌ماعه‌ت خۆی كوشت، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "خۆكوشتنی هه‌ڤاڵمان ئه‌نه‌س ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێی توندوتیژی سیستماتیكه له سه‌ر گه‌نجان. ئاكه‌په كه له‌و كاته‌وه‌ی هاتوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌نجان ده‌كاته ئامانج و سزای كه‌مپه تاریكه‌كانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، بكوژی ئه‌نه‌سه".
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په له درێژه‌دا بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌نجان كرد، كه له ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌دا خۆیان رێكبخه‌ن و له دژی ئاكه‌په گوڕ به تێكۆشان بده‌ن.
هـ . ب