یەجەوەکە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا

یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد، بە تەقەمەنی دەستی دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا.

یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە ڕاگەیەندراوی نوسراودا دەڵێت: "وەک یەکینەکانی یەجەوەکە بە تەقەمەنی دەستی دژی ئەو بنکانەی کە پۆلیسێکی زۆری تێدا نیشتەجێیە لە ناحیەی یەنیشەهیر لە ئامەد چالاکییەکمان ئەنجامدا".

یەجەوەکە هەروەها دەڵێت: "دوای چالاکییەکە یەکینەکانمان بەبێ هیچ کێشەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە کشاونەتەوە. دوای کشانەوەکە گەڕەکەکە لەلایەن دوژمنەوە گەمارۆدرا".

هەروەها هاتووە: "ئێمەی گەنج فیدایی ڕێبەر ئاپۆین، دژی پیلانگێڕی سەر ڕێبەرێتیمان، هەمیشە کاردانەوەمان دەبێت. ئێمە بە ڕۆحی چالاکوانانی "ناتوانی ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" مامەڵە دەکەین. تا گۆشەگیری جەستەیی ڕێبەرێتیمان کۆتایی نەیەت، هەموو شوێنێک دەکەینە دۆزەخ بۆ دوژمن".